پردی مێژوویی "گامێشان"ی ئیلام لە حاڵی لە ناوچوون دایە
14:24 - 27 بەفرانبار 2711
كوردپا: پردی گامێشان كە بە یەكێك لە ئاسەوارە مێژووییەكانی پارێزگای ئیلام دێتە ئەژمار، بەهۆی پێڕانەگەیشتن لە بەرەبەری لەناو چوون دایە.
پردی مێژوویی گامێشان كە لەسەر رووباری سەیمەڕە درووست كراوە بەهۆی پێڕانەگەیشتنی لەلایەن ناوەندە پێوەندیدارەكانی حكوومەتەوە لەحاڵی لەناو چوون دایە.
هەواڵدەریی میهر بڵاوی كردەوە، سەرەڕای ئەوەی كە لێپرسراوان هەوڵێك بۆ نۆژەن كردنەوەی ئەو پردە نادەن، هەتا ئێستاش هیچ ناوەندێكی گەشتیاری بە مەبەستی راكێشانی سەرنجی گەشتیاران بۆ لای ئەو شوێنەوراە مێژووییە رانەكێشاوە.
پردی گامێشان لە ساڵی 1377 وەكوو ئاسەواری میللی لە رێكخراوی میراس فەرهەنگیدا تۆمار كراوە و دوای ئەو تۆمار كردنە هەوڵێك بۆ پاراستنی نەدراوە.
پردی مێژوویی گامیشان لە سەر رووباری سەیمەڕە لە شارستانی دەڕە شەهر هەڵكەوتووە و مێژووییەكەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی قاجاڕییەكان.
درێژی ئەو پردە 175 میترە و پانایی رێڕەوەكەی 8 میتر و 20 سانتی میترە.
وێنه: میهر