ورمێ/ ئەنستیتۆی فەرهەنگی هونەری ئەندێشەی ئەحمەدی خانی داخرا
13:28 - 21 گەلاوێژ 2713
ئاژانسی کوردپا: ئەنستیتۆی فەرهەنگی هونەریی ئەحمەدی خانی لە ورمێ بە بڕیاری ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی لەو شارە بەرەووی داخران بوویەوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢٠ی گەلاوێژ ئەنیستیتۆی فەرهەنگی هونەریی ئەندێشەی ئەحمەدی خانی لەسەر داوای ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشاد و لەلایەن مەئموورانی ئەماکنی شاری ورمێ لە ئوستانی ئازەربایجانی رۆژئاوا داخرا.
بەرپرسانی ئەنستیۆی فەرهەنگی هونەریی ئەندێشەی ئەحمەدی خانی لە کاتێکدا بەرەوڕووی داخران دەبێتەوە کە ئەنستیتۆی ناوبراو بە مۆڵەتی فەرمیی ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی لە شاری ورمێ سەرقاڵی چالاکی بووە.
ئەنستیتۆی فەرهەنگی و هونەریی ئەندێشەی ئەحمەدی خانی ساڵی ١٣٨١ لەلایەن كۆمەڵێک رۆشنبیر و چالاكی فەرهەنگی و ئەدەبیی كوردەوە دامەزرا کە یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی ئەو ناوەندە فەرهەنگییە، گرینگی و بڕەودان بە رۆشنبیری و کولتووری بوو.
پێشتریش لە رەشەممەی ساڵی ١٣٩٠ی هەتاویدا گۆڤاری چاند كە بە زاراوەی كرمانجیی ژووروو لەلایەن ئەنستیتۆی ئەحمەدی خانییەوە چاپ و بڵاو دەکرایەوە، پاش بڵاو بوونەوەی دووەمین ژمارەی، بە بڕیاری وەزارەتی فەرهەنگ و ئیرشادی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران پێش بە وەشانی گیراوە.