هاووڵاتییەكی بۆكانی دوای نزیك بە یەك مانگ گیران چارەنووسی ناڕوونە

15:39 - 27 بەفرانبار 2711
كوردپا: هاووڵاتییەكی كوردی خەڵكی قەرەمووسالی دوای تێپەڕینی نزیك بە یەك مانگ لە دەستبەسەر كرانی چارە نووسی ناڕوونە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی كوردپا، زاهید رۆستەم پوور تەمەن 27 ساڵ و خەڵكی بەخشی قەرەمووساڵی سەر بە شاری بۆكان لە پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا سێ‌ حەفتە لەمەوبەر لەلایەن هێزەكانی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر كرا.

بنەماڵەی زاهید هەتا ئێستا چەندین جار سەردانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بۆكانیان كردووە و پەیجۆری چارەنووسی كوڕەكەیان بوون، بەڵام هیچ هەواڵ و زانیارییەكیان پێ‌ نەداون.

بەپێی ئاماری تۆمار كراو لە ناوەندی ئاژانسی كوردپا لە سەرەتای مانگی بەفرانبارەوە هەتا ئێستا 21 هاووڵاتیی كورد لە ناوچە كوردنشینەكانی كوردستانی ئێران لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانەوە دەستبەسەر كراون.

تاوانی زۆربەی ئەو گیراوانە چالاكیی سیاسی، فەرهەنەگی و كۆمەڵایەتی راگەیەنراوە.

ئەو رێژەیە بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمار كراو لە ناوەندی ئاژانسی كوردپا بڵاو كراوەتەوە و دەكرێ‌ ئاماری راستەقینە لەوەش زیاتر بێت.