نەرم ئامێری دەنگی شاعێرانی هاوچەرخی كوردی ئیلام بەرهەم دەهێنرێ
14:53 - 27 بەفرانبار 2711
كوردپا: لەلایەن حەوزەی هونەریی رێكخراوی تەبلیغاتی ئیسلامیی شاری ئیلامەوە، نەرم ئامێری دەنگی شاعێرانی هاوچەرخی كوردی ئیلام بەرهەم دەهێنرێت.
لێپرسراوی حەوزەی هونەریی تەبلیغاتی ئیسلامیی ئیلام لە لێدوانێكدا بۆ هەواڵدەریی ئیسنا وتی: ئەم نەرم ئامێرە دەنگیە یەكەم بەرهەمی فەرهەنگی \" كانوونی شیعر و ئەدەبی هانا\"یە كە بۆ شاعێرانی كوردی ئیلام جێبەجێ دەكرێت.
محەممەد عەلی قاسمی ئەوەشی راگەیاندووە: لەو بەرهەمەدا كە هەتا كۆتایی ئەمساڵ بڵاو دەكرێتەوە، بەپێی خەسڵەت و تایبەتمەندیی شیعری و گونجاو لەگەڵ دەنگی شاعیر پارچە مۆسیقای لەگەڵ دانراوە.
لەو نەرم ئامێرەدا شیعر و دەنگی شاعیرانی كوردی پێشەنگی ئیلام وەك، نەمر وەلی محەمەد ئومیدی، دوكتور ئیرەج خالسی، عەلی ئەسغەر عەباسی ئارام، حوشمەتوڵڵا مەنسووری، زاهیر سارایی، عەبدولحەمید یەعقووبیان، حەیدەر عەلی شەفیعی و مستەفا بەیگی، كۆ كراوەتەوە.
قاسمی ئاماژەی بەوەش كردووە، هەروەها دەنگی شاعیرانی لاو و نەوەی نوێیش كەسانێكی وەك: فەرهاد شاهمورادیان، نوور موراد رەزایی، حوسێن شەكەر بەیگی، سومەیە میهری، عەبدولقایم محەممەدیان و عەلی محەممەد ئەرسەلانی لەو نەرم ئامێرەدا گونجێنراون.
جۆراوجۆریی شێواز و قاڵبە شیعرییەكان و هەروەها بوونی زاراوە و بن زاراوەی جۆراوجۆری كەلهوڕی، لەكی، فەیلی و لوڕی یەكێك لە تایبەتمەندییە بەرچاوەكانی ئەو ئالبۆمە نەرم ئامێریە.
ماوەی چەند ساڵێكە شاعێرانی كوردی كرماشان و ئیلام جیا لە چاپ كردنی بەرهەمەكانیان بە شێوەی كتێب، شێعرەكانی خۆشیان بەدەنگ و بە شێوەیەكی رێكوپێك و تێكەڵاو بۆ مۆسیقا لە DVDدا بڵاو دەكەنەوە بۆ وێنە دەتوانین ئاماژە بە كۆمەڵە شیعری گەرمەشین لە نووسینی عەلی ئۆلفەتی بكەین كە ئەم شێوە كارە یارمەتیەكە بە زیاتر خوێندنەوەی بەرهەمە ئەدەبیە كوردییەكان لە ئیلام و كرماشان.