مەرگی شێرکۆ بێکەس بووە هەوێنی شێعــر
22:47 - 16 گەلاوێژ 2713
ئاژانسی کوردپا: دوابەدوای مەرگی \"شێرکۆ بێکەس\" شاعیری نوێخوازو ئەستێرەی پرشنگداری شێعر و ئەدەب، کۆمەڵیک شاعیری کورد مەرگی ئەو شاعیرە کوردەیان کردە هەوێنی هونەر.
لە کاتێکدا کە شێعرەکانی شاعیر بەردەوام بوون لەسەر رووناک کردنەوەی دڵی هیوادارن، خۆی لە چاوی ئەوینداران شاردەوە و دڵی هەزاران ئەوینداری شێعر و ئەدەبی پەژارە دار کرد، بۆیە زۆرێک لە شاعیران و هونەرمەندانی کورد بە باڵای ئێمپراتوری شێعردا شێعریان هۆنییەوەو لە ماڵپەڕ و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بڵاویان کردەوە.
چەندین شاعیری وەک: \"ک. د. ئازاد، رەحیم لوقمانی و ئەمیری کەلەجووبی\" و هەروەها نیگارکێشی وەک: \"نامۆ رۆستەم زادە\" پەخشان و شێعریان هۆنیوەتەوە.
\"ئەمیر کەلە جووبی\" شاعیری کرماشانی شێعرێکی بە زاراوەی لەکی و لە ژێر ناوی \"داخم شێرکۆ\" بۆ کۆچی شێرکۆ شاعیری \"هەڵەبجە، کیمیاباران و ئەنفال\" هۆنییەوە و بڵاوی کردەوە.
داخم شیرکۆ
شیرکو شور شعرت گیان و سوخان سزانم
داخ مه‌رگت بی که س شاوار ئه‌رن لرانم
توریسکه‌ی ئاگری ئه ر ئی وولات چوله
کورا بی و کوشریا ئاگر گویر باوانم
خه‌م مه‌رگت خه م خمانت شیرکو
کله‌که و کو بی ئه‌ر بان خه‌رمان خەمانم
شیرکو تو داخ بیکه‌سیت برده ژیر گله‌وا
من گیر و گیروده‌ی زلم و جور ناکه‌سانم
چوو باز جه‌نگی ک پایتی ئه‌ر په‌ر بال ووژ
هه‌نی پایم دیم زام حورده تیر خیشانم
شه‌رت بو بیکه‌سیت ئه‌ر وولات جار بکیشم
بسزم پی بی په‌نای بنچینه و هه‌م باوانم
ئی دودمان من و تونه دودمان بی که‌سیکه
پی تو و پی دودمانم شیرکو په ریشانم
په ریشانم په ریشان‌تر ئه‌ژ هه رروژگار ته‌لی
ده رد مه‌رگت ماموسا نیشته ئه‌رئازای سوخانم
بی که‌س تا کی بنالیم پی هه ژاری باوانمان
ئی هه ژاری باوانه هاوار پشت شکانم
وه ئی گشت سالە ل سیه پشت و پنای نه‌رسی
ئه‌وه ره سی خنجه‌ری بی په ل پو ئیه ک چه‌کانم
داخ بی که‌سی شیرکو داخ بی برای برا
چوار چله گه باوان و خه رمان دودمان چویچانم
ئی هه‌مکه هاوار تونه شیرکو نه پی بی که‌سی
بی که س ی و بی برای نیشتمان باوان رمانم
ماموسا ده‌سم بگر من نیله جا بورمه گه رد
جه‌فای نا برایی چوودار ووی چه‌مانم
\"ک. د. ئازاد\" شاعیری خاوەن زمانی گڕ لە لاپەڕەی تایبەتیی خۆی لە فەیسبووک نووسیویەتی: \"من دڵنیام کوردستانه جوانه‌که‌مان قه‌ڵه‌مه به‌رزه‌کانی هه‌ر ده‌مینێ و وه‌جاخی شێعری کوردیمان هه‌ر له گه‌شه دا ده‌بێ.چوونکە هه‌م قه‌ڵه‌مه‌کان نیشتمانیان خۆش ده‌وێ و هه‌م خه‌ڵکه به ئه‌مه‌گه‌که‌مان خاوه‌ن قه‌ڵه‌مه‌کانیان خۆش ده‌وێ\".
((شێرکۆ بێکه‌س))
************
به قه‌د خاکی ئه‌م وڵاته ڕاو نراوین
به درێژی مێژوو گریاوین!
به پانتایی خاکی خۆمان ده‌رکراوین
به قه‌د گه‌ڵای دره‌خته‌کانی شاد بووین
هه‌ڵپه‌ڕیوین!
به پانایی هه‌موو جیهان ئاواره بووین!
هه‌موو وشه‌کانی شێرکۆش
پڕن له ده‌رد و ئازار و
شادی و شایی ئه‌م وڵاته به‌رز و جوانه!
بۆیه شێرکۆ هه‌ر پێناسه‌ی شێعر نیه
ناسنامه‌ی هه‌رگیز نه‌مری کوردستانه! ........... (ک.د.ئازاد)
\"رەحیم لوقمانی\" شاعیر و نووسەری ناسراوی کورد بۆ کۆچی ئێمپراتووری شێعری کوردی ئەم شێعرەی هۆنیوەتەوە:
ئەوەی مێژووم لە بیری دێت
هەتا ئێستا
نە شمشێری کینەپۆشی بیابان و
نە شاڵاوی تۆپەکان و تانکەکانی
نەیارانی کوردستانم
هیچیان هەر هیچ نەیانتوانی
سەری کرنۆش بە میللەتێک نەوی بکەن!
بەڵام ئەمڕۆ،
ژن و پیاوی کوردستانم
دڵی تەم و سەری خەمیان
وەک پەرستن، کرنۆش دەبەن
بۆ ڕووگەکەی خۆشەویستی و
قەڵەمەکەی شێرکۆ بێکەس...!
\"نامۆ رۆستەم زادە\"ش نیگار کێش بەتوانای کورد بۆ کۆچی شیرکۆ بێکەس، لە لاپەڕەی فەیسبووکی خۆیدا بەم شێوەیە نووسیویەتی:
پیاوێک لە رەنگی گەنم
لە نانی دەستی مناڵێکی کەسیرەی کۆچرەوی کورد
پیاوێک لە دەنگی کپکراوی مە
پیاوێک تەژی لە قەسیدەی نەوێژراو
پر پر لە وشەی زەنگین .... ئێمەی بەجێ هێشت