لە ٢٥ی نوامبر هەتا ٢٥ی نوامبر؛ ٣٨ حاڵەتی ژنکوژی و ١٠٤ حاڵەتی خۆکوژی لە کوردستان ڕوویان داوە

16:14 - 4 سەرماوەز 2721

ناوەندیی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆیی کوردپا بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، لە ڕاپۆرتێکی شیکاری_ئاماریدا، بە خستنەڕووی ئاماری ژنکوژی و خۆکوشتنی ژنان لە ٢٥ی  نوامبری ٢٠٢٠ هەتا ٢٥ی نوامبری ٢٠٢١ لە کوردستان، دەخاتە بەر باس.

ئەو ڕاپۆرتە تەنیا باس لەو حاڵەتانە دەکات کە لەو ماوەیەدا، میدیایی و لەلایەن ئاژانسی کوردپا پشتڕاست کراونەتەوە و کە دەبێت بوترێ کە ئاماری ڕاستیی زیاتر لەم ئامارەیە.

ژنکوژی: ٣٨  حاڵەت

لە ٢٥ی نوامبری ٢٠٢٠ هەتا ٢٥ی نوامبری ٢٠٢١، بە گشتیی ٣٨ حاڵەتی ژنکوژی لە کوردستان ڕوویان داوە  کە وردەکاری و هۆکاری ڕوونی زۆرێک لەو کوشتنانە ناڕوونە، بەڵام بەپێی ئەوەی کە لەبەردەست دایە دەتوانین بەم شێوەیە ئەم حاڵەتانە جیاکارییان بۆ بکەین.

کوژران بەهۆی "کێشەی بنەماڵەیی"؛ ١٢ حاڵەت، کوژران بەهۆی "داواکاری جیابوونەوە"؛ ٤ حاڵەت، کوژران بەهۆی "ڕەتکردنەوەی خوازبینی"؛ دوو حاڵەت، کوژران بەهۆی"دێرهاتنەوە لە بازار بۆ ماڵە"؛ حاڵەتێک، کوژران بەهۆی "شووکردن بە کەسێکی دیکە"؛ حاڵەتێک، کوژران بەهۆی "پەیوەندیی دڵداری و خۆشەویستی و پێداگری کچەکە لەگەڵ پێکهێنانی هاوبەش لەگەڵ ئەو کەسە"؛ حاڵەتێک، کوژران بەهۆی "پێنەدانی زێر بە هاوسەرەکەی"؛ حاڵەتێک، کوژرانی ژن و کچێکی تەمەن ١٠ ساڵە بەهۆی "مایەپووچ بوون"؛ ٢ حاڵەت و هۆکاری "ناڕوون"؛ ٢ حاڵەت.

٥ کەس لەو ژنانە لە کاتی کوژرانی خوشک، کچ، بریگرتە و هاورێیانیان کە لەو شوێنە ئامادەبوون و کوژران و هەروەها ژنێک لە کاتی پێشگیری لە کوژرانی کچەکەی، بە دەستی زاواکەیان، کوژرا.

٥ کەس لەو ژنانە بە ڕوونی بە بیانوونی "نامووسـ"ـی کوژران و لەمەڕ کوژرانی فائێزە مەلەکی، بەهۆی "پەیوەندیی خۆشەویستی لەگەڵ کورێک و پێداگری لەسەر پێکهێنانی ژیانی هاوبەش لەگەڵ ئەو کورە" ناتوانین بە ڕوونی بڵێن" قەتڵی نامووسیی" بووە، چوونکە باوکی فائێزە بۆ چەندین ساڵ ئاگاداری "بوونی ئەو پەیوەندییە خۆشەویستییەی کچەکە"ی بووە، بەڵام کاتێک کە کچەکەی پێداگری لەسەر پێکهێنانی ژیانی هاوبەشی لەگەڵ ئەو کورە کردووە، کوژراوە. هەروەها سەبارەت بە کوژرانی "شەکیبا بەختیار"، بەهۆی"دێرهاتنەوە لە بازار" ناتوانین بە ڕوونی بڵێن کێشەی "نامووسی" بووە.

هەرچەند تەواوی کوژرانی ئەو ژنانە سەرچاوەی لە "بیرکردنەوەی دەسەڵاتی زاڵ بە سەر ژنان" دایە، بەڵام ناتوانین هەموو ئەوانە لە ڕیزی "قەتڵی نامووسـ"ـی بگونجێنین؛ سەرەڕای نەبوونی لێکۆڵینەوە و هەڵسەنگاندنی زانستی لەو پەیوەندییەدا،ئێمە، لەگەڵ کات و شوێن لە ئێران بەرەڕوو دەبینەوە و باس کردن لەسەر قەتڵە نامووسییەکان لەگەڵ کێشەکە بەرەوڕوومان دەکاتەوە، بەڵام سەرەڕای ئەوەیکە "قەتڵی نامووسی" دیاردەیەکی جیهانییە و بە پشتبەستن بە لێکۆڵینەوەکان کە لەو پەیوەندییەدا، ئەنجام دراون، دەتوانین بڵێین کە ئەو جۆرە قەتڵانە خاوەنی تایبەتمەندیگەلێکن، وەکوو پەیوەندیی خۆشەویستی لەگەڵ پیاوان و هاوڕەگەزەکانی دیکە ڕوو دەدات، زۆربەی بەرنامەدارێژراو وهاوئاهەنگی پێشووتر بووە، بە کۆمەڵە و لەلایەن بنەماڵەی ئەو کەسانە رووی داوە و بکوژەکە پاش ئەنجامدانی تاوانەکە، شانازی پێوە کردووە و هۆکاری کوژرانەکەیان نەشاردووەتەوە و بە بیانووی "ئابڕوو" ئەو کارەیان ئەنجام داوه.

تاوانبارانی ئەنجامدانی ژنکوژی؛

هاوژین ١٦ حاڵەت؛ باوک ٣ حاڵەت؛ برا ٣ حاڵەت؛ ئامۆزا ٢ حاڵەت؛ داواکار ٢ حاڵەت، هاوژین و برای هاوژین؛ حاڵەتێک، برا و ئامۆزا ؛ حاڵەتێک، هاوژینی پێشوو؛ حاڵەتێک، دەزگیران؛ حاڵەتێک، برازای هاوژین؛ حاڵەتێک و ناروون؛ حاڵەتێک.

بەو شێوەیە کە لە سەرەوە ئاماژەی پێ کرا، ٧ ژن لە کاتی ئامادەبوون لە شوێنی کوژرانی ژنانی دیکە، کوژران (ژنێک بە دەستی هاوژینە پێشووکەی خوشکی، ژنێک بە دەستی شووی خوشکەکەی، ژنێک بە دەستی هاورێیەکەی، ٢ ژن بە دەستی زاواکەیان و ژنێک بە دەستی هاوژینی بریگرتەکەی).

کەرەستەکانی کوژرانی ژنان؛

چەک؛ ١٧ حاڵەت، لێدان بە چەقۆ؛ ٦ حاڵەت، ئاگرتێبەردان ٦ حاڵەت، لێدان وئەشکەنجە کردن؛ ٣ حاڵەت، خنکاندن؛ ٢ حاڵەت، لێدان و خنکاندن؛ حاڵەتێک، شمشیر؛ حاڵەتێک و ناڕوون؛ ٢ حاڵەت

پارێزگا و شارەکانی شوێنی ڕووداوی قەتڵەکان؛

کرماشان؛ ١٢ حاڵەت (کرماشان ٨ حاڵەت، هەرسین حاڵەتێک، سەرپێڵی‌زەهاو حاڵەتێک و ڕوانسەر حاڵەتێک)

سنە؛٩ حاڵەت (سنە ٧ حاڵەت، سەقز حاڵەتێک و مەریوان حاڵەتێک)

ورمێ؛ ٩ حاڵەت (ورمێ ٢ حاڵەت، سەردەشت ٤ حاڵەت، پیرانشار ٢ حاڵەت و تیکاب حاڵەتێک)

ئیلام؛ ٦ کەس (ئیلام ٤ حاڵەت، دەشتی عەباس ١ حاڵەتێک و دەرەشار حاڵەتێک)

دوو کەس لەو کوژراوانە خەڵکی شاری کرماشان و سنە بوون و کە دانیشتووی شارەکانی ساری و هەمەدان بوون.

ئامارێکی ورد و فەرمی لە قەتڵە نامووسییەکان لە ئێران لە لایەن حکوومەتەوە بڵاو ناکرێتەوە و کاتێک لەگەڵ نەبوونی ئامارێکی ورد و ڕوون لەو پەیوەندییەدا، بەرەوڕووین، نیشانەی ئەوەیە کە هەڵسەنگاندن و لێکۆڵینەوەیەکی زانستی و ئوسووڵی ئەنجام نادرێت هەتا دوورە داهاتوویەکی ڕوون لەوەیکە لە پەیوەندیی لەگەڵ ئەم جۆرە توندوتیژەدا، ڕوودەدات، بە دەست بێت و نە بەرنامەیەکی ڕێگاری و گشتیی بۆ بەرئەنگابوونەوەی ئەو جۆرە حاڵەتانەش بوونی هەیە. ئەوەیکە لە ئاماری قەتڵی نامووسییەکان بەدەست دێت، نافەرمییە، نیشانەی ئەوەیە کە ساڵانە ٣٥٠ هەتا ٤٠٠ حاڵەتی ژنکوژی لە ئێران ڕوو دەدات، بەو پێیە، بە هیچ شێوەیەک دروست نییە کە بڵێن قەتڵی نامووسی لە کوێ زۆرتر و لە کوێی ئێران کەمترە، تەنیا دەتوانین  ئیدعا بکەین کە سآڵانە چالاکانی مەدەنیی و ژنان پێڕاگەیشتن بە حاڵەتەکانی کوژرانی ژنان و قەتڵە نامووسییەکان دەکەن، ئەوەش لەو حاڵەتانەدا، کە ئیمکانی پێراگەیشتن و خستنەڕووی کوژران و قەتڵە نامووسییەکانیان بۆ برەخسێت.

لە پەیوەندیی لەگەڵ گرووپە ئیتنیکی کە دەوترێ قەتڵی ژنان لە ناو ئەواندا، زۆرتر ڕوودەدات، دەبێت گۆڕانکارییەکان و هەلومەرجەکانی ئەوان لە بەرچاو بگرین ، وەکوو دواکەوتووی ئابووری کە پەیوەندیی ڕاستەوخۆی لەگەڵ پەرەسەندی توندتیژی وبەرهەمهێنانەوەی توندتیژی لەو بەستێنەدا، هەیە. بەو هۆکارانە ئەگەر تەواوی پارامێترەکانی بەرهەمهێناوەی توندوتیژی و زۆربوونەوەی توندوتیژییەکان هەڵنەسەنگێنین، باس کردن لە پرسی توندوتیژی دژی ژنان لە بنەڕەتا هەڵەیە.  

خۆکوژی ژنان: ١٠٤ حاڵەت

خۆکوژی سەرکەوتوو: ٩٦ حاڵەت

خۆکوژی ناسەرکەوتوو: ٨ حاڵەت

خستنەڕوو: ٣١ کەس لەو ژنانە تەمەنیان لە ژێر ١٨ ساڵ بوون کە کەمترینیان تەمەنی ٩ ساڵان بووە.

٣٧ کەس لەو ژنانە خێزاندار،  ٣٦ کەسیان سەتڵت بوون.

٧ کەس لەوانە قوتابیی بوون.

١٠ کەس لەوان کە لە شوێنە گشتییەکان خۆیان کوشتوو بە تایبەت لەسەربیناکان خۆیان فڕە داوەتە خوارەوە.

شێوازەکانی خۆکوژی ئەو ژنانەی کە ڕوون بووەتەوە

خۆهەڵواسین: ٣٨ حاڵەت، خۆسووتاندن: ١٣ حاڵەت، خۆفڕەدانە خوار: ٩ حاڵەت، خۆخستنە ناو ڕووبار: حاڵەتێک، خواردنی حەب: ٦ حاڵەت، خوکوشتن بە چەک: ٢ حاڵەت،

هۆکارەکانی خۆکوژی ئەو ژنانە کە ڕوون بووەتەوە

کێشەی بنەماڵەیی ٤١ حاڵەت، دەستکورتیی: ١٣ حاڵەت، پێکهێنانی ژیانی زۆرە ملیی: ٤ حاڵەت، پێشگیری  لە پێکهێنانی ژیانی دڵخواز: ٣ حاڵەت، خەمۆکی: حاڵەتێک، نەبوونی موبایل بۆ بەشداری لە وانە ئانلاینەکانی کاتی کۆرۆنا: حاڵەتێک، قەبووڵ نەبوون بۆ زانکۆ: حاڵەتێک، پێشگری لە درێژەدان بە خوێندان لەلایەن باوکەوە: حاڵەتێک، ئازار و دەسدرێژی جینسی: حاڵەتێک، جیاوازی دانان لە مافی سەرپەرەستیی کردنی منداڵ لە لایەن دادگاوە: حاڵەتێک،

جیاکردنەوەی حاڵەتەکانی خۆکوژی ژنان بەپێی پارێزگاکان:

ورمێ: ٥٠ حاڵەت، سنە: ٢٨ حاڵەت، کرماشان ٢٣ حاڵەت و ئیلام: ٣ حاڵەت.

لەو ڕێژەیە، ٣٧ کەسیان دانیشتووی گوندەکان و ٦٦ کەسیان دانیشتووی شارەکان بوون.

بەپێی ئەم راپۆرتە، هۆکاری زۆربەی خۆکوژییەکانی ژنان کێشەی بنەماڵەیی و هەژاری و دەستکورتی بوون.

دەقی تەواو ئەم ڕاپۆرتە لە بەشی "فارسیـ"ـی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا دایە.

ئامادەکردنی: ئەوین مستەفازادە.