ئامانج لە وەگەڕخستنی " كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان" پڕكردنەوەی ئەو بۆشاییە هەواڵدەرییە وردەیە لە كوردستان. هەروەها سەرانسەری و گشتگیر كردنی رووداوەكانی كوردستان و گواستنەوەی راست و وردی ئەو رووداوانە بۆ ماڵپەڕ و راگەیەنە هەواڵییەكانی دیكە لە گرینگترین ستراتیژییەكانی ئەم ئاژانسە دێنە ئەژمار.

كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات.

پاراستنی بەها و كەرامەتی مرۆیی لە هەموو بوارە سیاسی، ئایینی، فكرییەكان وەك بنەما جەوهەرییەكانی كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان دێنە ئەژمار.

كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، لە بڵاوكردنەوە و شرۆڤەی هەواڵ و بابەتی نێردراوی بەردەنگەكانی بە تەواوەتی ئازادە و بێلایەنانە ئەجووڵێتەوە.

كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، وەك سەرچاوەیەكی جێگای باوەڕ و متمانە چالاكی دەكات.

ئەم ئاژانسە لە بیاڤی سیاسی، كۆمەڵایەتی، فەرهەنگی و هەروەها مافی مرۆڤدا هەوڵ دەدات هەواڵە پێوەندیدارەكان تاتوتوێ‌ و شرۆڤە بكات.

كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بابەت و وتاری پێوەندیدار بە پرسەكانی رۆژ كە بە دەستی دەگات پاش پەسندی سەرنووسەر و دەستەی نووسەرانی ماڵپەڕ بە مەرجێك كە بنەما ئەخلاقییەكان خەوشدار نەكات بڵاو دەكاتەوە، بڵاوكردنەوەی بابەتە نێردراوەكان، دەربڕی سیاسەتی كاریی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان نین.

كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، لە پێوەندی لەگەڵ هەواڵەكانی رۆژ بە مەبەستی بیروڕا گۆڕینەوە، لە بوارە جیاوازەكان لەگەڵ شارەزا و خاوەن رای جۆراوجۆر وتووێژ و گفتگوگۆ دەكات. بۆچوون و ئاراستەی فكریی ئەو كەسانە دەربڕی رەوانگە و سیاسەتی گشتیی ئاژانس نیە.

كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بڵاوكردنەوەی هەواڵی ورد، پوخت، شیاو و پڕ لە زانیارییە بە لەبەرچاو گرتنی پێوەر و رێوشوێنە رۆژنامەنووسییەكان.

نوێگەرایی و دەستەبەر كردنی ویست و داخوازیی بەردەنگ و خوێنەرانی كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان تەوەری سەرەكیی كاری ئێمەیە و ویست و داخوازییەكانیان بەرز دەنرخێنین و لەم پێناوەدا هەوڵ دەدەین.

ئاژانس جیا لە پێرسێنێلی فەرمیی خۆی، هەوڵ دەدات بەبێ‌ لەبەرچاو گرتنی سنوورە جوغرافیاییەكان ئەندام بگرێت، ئەم ئەندام گیرییە بە سێ‌ شێوە دەبێت، كە بریتین لە:
الف: چاوەدێرگەلی جێگیر و بەردەوام بەبێ‌ لەبەرچاو گرتنی سنووری جوغرافیایی بە مەبەستی هەناردن و گواستنەوەی رووداو، هەواڵ و زانیارییەكان، بە تایبەت ئەو رروداوانەی پێوەندییان بە پرسەكانی ئێران و كوردستانەوە هەبێت.

ب: ئەو كەسانەی كە بە شێوەی نیوە وەخت، یان لاوەكی هاوكاری و یارمەتیی ئاژانس دەكەن.

ج: ئەو كەسانەی كە بەپێی هەڵكەوتەی جوغرافیایی دەتوانن بە شێوەی حزووری و فیزیكی هاوكاری ئاژانس بن.


لێژنەی بەڕێوەبەریی ئاژانس لەبارەی ئەم زانیاریانەوە سەرقاڵی كاری بەردەوامن.