ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی کوردپا

دۆخی نالەباری مافی مرۆڤ لە ناوچە جیاوازەکانی ئێران و پێشێلکرانی توندی مافی مرۆڤ لەم وڵاتە بووەتە هۆی ئەوەی کە پێویستیی هەبوونی رێکخراوێکی سەربەخۆی مافی مرۆڤ بێتە ئاراوە کە بتوانێ بە شێوەیەکی تۆکمە و بەردەوام لە بواری ناسین، تۆمارکردن و ڕاگەیاندنی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ و هەروەها فێرکاریی مافی مرۆڤ لە بەشگەلێک لە ئێران کە دەسپێڕاگەیشتنیان بە ڕێکخراوە جیاوازەکان ئەستەمە یان نالوێ، زۆر زیاتر هەستی پێ بکرێت. بەم پێیە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردپا، وەکوو ڕێکخراوێکی خۆبەخش بە پشتبەستن بە هەواڵنێران و ڕیپۆرتەرانی شارەزا کە پێشتریش لە بوارە جیاوازەکاندا و لە هەندێک شوێندا کە بەتەواوی لەبیرکرابوون خەریکی چالاکین، دادەمەزرێت.

لەم ڕاستایەدا ڕێکخراوی کوردپا، دەیهەوێ کەموکۆڕییەکان لە بواری ناسین و ڕاگەیاندنی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ قەرەبوو بکاتەوە و بۆشاییەکان لەم پێوەندییەدا پڕ بکاتەوە؛

سەرەتا ئەوەی کە تێکەڵاوبوونی سیاسەت یەکێک لە کێشەکانی ڕێکخراوەکان لەم بوارەدا بووە و هەیە. ڕێکخراوی کوردپا وەکوو بنەڕەتیترین پرەنسیپی خۆی هەوڵ دەدات کە لە هەرجۆرە تێکەڵاوییەکی سیاسی لە ناسین و ڕاگەیاندنی کەیسەکانی پێشێلکاریی مافی مرۆڤدا خۆی ببوێرێ. لەم بوارەدا کوردپا لە هەوڵدایە کە بە پاراستنی سەربەخۆیی خۆی و بە بێ لەبەرچاوگرتنی هیچ بەرژەوەندییەکی سیاسی بجووڵێتەوە.

دووهەم ئەوەی کە کارکردن وەکوو ڕێکخراوێکی مافی مرۆڤی پێویستی بەوەیە کە ئەندام و بەرپرسانی ئەم ڕێکخراوەیە خاوەنی ڕوانگەی پەتیی مافی مرۆڤی بەنیسبەت کاروبارە جیاوازەکان بن و دەقەکانی مافی مرۆڤ کە لە مافی مرۆڤی نێونەتەوەیی و هەروەها تێئۆرییە حقۆقییەکاندا دەبینرێن بکەنە سەرباشقەی کارەکانی خۆیان. رێکخراوی کوردپا ئەیەوێ کە بە کەڵکوەرگرتن لە فێرکاریی بەردەوامی ئەندامانی خۆی و هەروەها ئۆگرانی دیکە لە ئاستی کۆمەڵگادا، ڕوانگەی پەتیی مافی مرۆڤی پەرە پێبدات و بۆشاییەک کە لەم بوارەدا هەیە قەرەبوو کاتەوە، چونکە بەرژەوەندییە سیاسییەکان و باوەڕمەندنەبوونی ڕەها بە مافی مرۆڤ وەکوو گشتییەتێکی جیانەکراو لە نێوان ڕیپۆرتەرانی بواری مافی مرۆڤدا دەبینرێت و جار وایە گەرایشی سیاسی، ئێتنیکی و مەزهەبی و ڕەگەزی دەبێتە هۆی ئەوەی کە نە تەنیا چالاکانی ئێستاش لەم بوارەدا تووشی کەمکاری بن بەڵکوو تەنانەت کاردانەوەی دژ بە مافی مرۆڤیشیان لێ بوەشێتەوە.

سێهەم ئەوەی کە بە بایەخ بوونی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی پێویستی بە پێبەندبوون بەم پرنسیپەیە تاکوو بتوانێ لە ڕێگەی سەرچاوەی دووهەمەوە جەخت لە سەر کەیسەکانی پێشێلکرانی مافی مرۆڤ بکاتەوە کە پێیانی زانیوە.

هەژماری بانکیی کوردپا بۆ یارمەتیی ماڵی: 
 

Name on the account
Kurdpa 

Address 
13624 Bent Tree Circle Apt 101
Centreville VA 20121

Routing number if direct deposit
051000017

Routing number if wire
026009593

Account number
435048164609

US Dollar