لە مەریوان لە فێستیڤاڵێكدا رێز لە عوسمان هەورامی دەگیرێت
12:33 - 26 بەفرانبار 2711
كوردپا: دامەزراوەی فەرهەنگی– هونەریی ڤەژین لە مەریوان، بە بەڕێوە بردنی فێستێڤاڵێكی تایبەت بە مامۆستا عوسمان هەورامی، رێز لە كەسایەتی و كارە هونەرییەكانی دەگرێت.
یەكێك لە ئەندامانی لێژنەی بەڕێوەبەریی دامەزراوەی ڤەژین لە پێوەندییەكدا لەگەڵ ئاژانسی كوردپا، ئاشكرای كرد، فێستیڤاڵی عوسمان هەورامی فێستیڤاڵێكی زانستی و ئاكادیمیە كە بە بەشداریی مامۆستایان و شارەزایانی بواری مۆسیقا و هونەری كوردی و بەتایبەت دیالكتی هەورامی لە مەریوان بەڕێوە دەچێت.
عەدنان ناسری ئەوەشی خستە روو تەوەری وتارەكانی ئەم كۆڕە: \"لێكدانەوەی سترانەكانی مامۆستا عوسمان هەورامی، ڕەوتی مێژوویی سترانبێژیی لە مۆسیقای هەورامان، هەڵسەنگاندنی تایبەتمەندییەكان و تەكنیكەكانی سترانی مامۆستا عوسمان هەورامی لەگەڵ سترانی ئێرانی و سترانی كلاسیكی ڕۆژئاوایی، خەسارناسیی مۆسیقا و سترانبێژیی هەورامی و لێكدانەوەی كۆمەڵناسی و خەڵكناسی مۆسیقای هەورامان دیاری كراون.
دوایین مۆڵەت بۆ ناردنی بابەت بۆ دەبیرخانەی فێستیڤاڵ رێكەوتی 30 رێبەندان دەبێت و لە مانگی رەشەممەی 1390دا فێستیڤاڵەكە لە شاری مەریوان بەڕێوە دەچێت.
مانگی ڕەزبەریش لە شاری سلێمانی ڕێز لە هەوڵە هونەرییەكانی عوسمان هەورامی گیرا و لە شاری هەڵەبجەش پەیكەرێكی عوسمان هەورامیان داناوە.
مامۆستا عوسمان هەورامی لە ساڵی 1314ی هەتاوی لە گوندی كێمنە سەربە شارستانی پاوە لە دایك بووە، ئەو لە ماوەی ژیانی هونەریدا 700 سترانی كوردی هەورامی تۆمار كردووە.
ناوبانگی عوسمان هەورامی زیاتر بەبۆنەی ئەزموونی ئەو لە وتنەوەی سیاوچەمانەیە.
دامەزراوەی فەرهەنگی – هونەریی ڤەژین كەلە چوارچێوەی كاری فەرهەنگی، هونەری و ئەدەبیدا چالاكی دەكات، ساڵی 1383 دامەزراوە.