لە ساڵی ١٣٩٨دا، ٤٨٤ حاڵەتی پێشێلکردنی مافی کرێکاران لە کوردستانی ئێران ڕووی داوە

18:58 - 13 بانەمەڕ 2720

ئاژانسی کوردپا، بەبۆنەی ١ مەی، ڕۆژی جیهانیی کرێکاران لە ڕاپۆرتێکی ئاماری_شیکاریدا،باس لە کێشە و حاڵەتە حقووقییەکانی پەیوەندییدار بە کۆمەڵگای کرێکارییەوە لە کوردستانی ئێران لە ساڵی ٩٨ دەکات.

ئەم ڕپۆرتە بە دوو شێوە باس لە کێشە و گرفتی کرێکاران لە کوردستانی ڕۆژهەڵات دەکات.

١_گوشار بۆ سەر چالاکانی کرێکاری و پێشێلکردنی مافەکان لەلایەن دامودەزگاکانی حکوومەتی ئێران لە ساڵی ٩٨

٢_بارودۆخی کرێکاران لە کوردستانی ئێران لە ساڵی ٩٨

لەم ڕاپۆرتە شیکارییەکدا، ئاژانسی کوردپا باسی لە ٤٨٤ حاڵەتی پرسی کرێکاری لە ساڵی ٩٨ لە کوردستانی ئێران بە تایبەتی :

٦٩ حاڵەتی پێشێلکاری مافی کرێکاران (٣٨ کەس دەسبەسەرکران، ١٤ کەس بانگهێشت‌کردن بۆ ئیدارەی ئیتلاعات و دادگاکان، ٨ حاڵەتی مەحکووم کراو بە زیندانی و سزای دیکە، ٩ حاڵەتی ڕاگواستنی زۆرەملێ بۆ زیندانەکان)

گیان لەدەستدان و برینداربوونی کرێکاران، (کوژران و برینداربوونی ٢٢٧ کۆڵبەر، گیان لەدەستدان و برینداربوونی ١٣٦ کرێکار بەهۆی ڕووداوی کار و خۆکوژیی ٤ کرێکار)

٤٨ حاڵەتی ناڕەزایەتی دەربڕین، پێنەدانی پارەی دواکەوتووی کرێکاران و دەرکرانیان لە سەر کارەکانیان

حاڵەتەکانی گوشار بۆ سەر چالاکانی کرێکاری لەلایەن حکوومەتی ئێرانەوە لە ساڵی ٩٨ لە کوردستانی ئێران

دەسبەسەرکردن

بە گشتیی لە ساڵی ١٣٩٨دا، ٣٩ کەس لە چالاکانی کرێکاری و کۆڵبەران لە کوردستانی ئێران دەسبەسەر کراون کە لە کۆی ئەو ڕێژەیە ١٧ کرێکار و ٢١ کۆڵبەر کەس بوونه.

٢٠ کەس لە کۆڵبەران لەلایەن هێزە نیزامییەکانەوە دەسبەسەر کراون.

چارەنووسی ١٧ کەس لە چالاکانی کرێکاری پاش دەسبەسەرکرانیان ناڕوونە.

بانگهێشت بۆ ئیدارەی ئیتلاعات و دادگاکان

لە ساڵی ٩٨دا، ٧ چالاکی کرێکاری بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات کراون  کە ٤ کەسیان بە تۆمەتی بەشداری لە ڕێوڕەسمی پەیوەندیدار بە ڕۆژی جیهانیی کرێکاران و ٣ کەسیان بە تۆمەتی بەشداری لە کۆبوونەوەی پشتیوانی لە ڕۆژئاوا (کوردستانی سووریە).

هەروەها، لە ساڵی ٩٨دا، ٣ چالاکی کرێکاری بانگهێشتی دادگاکانی حکوومەتی ئێران کراون کە هۆکاری بانگهێشت‌کردنیان بەشداری لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانیی کرێکاران، تێکدانی نەزمی گشتی و بانگهێشت بۆ ڕوونکردنەوەی تاوانەکانیان بووە.

مەحکووم‌کردنی چالاکانی کرێکاری بە زیندان

٧ چالاکی کرێکاری بە زیندان و داخرانی حیسابە بانکییەکانیان سزا دراون.


ئەو چالاکە کرێکاریانە بە ٨ ساڵ و ٥ مانگ زیندانی تەعزیری، ساڵێک زیندانی تەعلیقی و داخرانی حیسابە بانکییەکان سزا دراون.

هەروەها کۆڵبەرێک بە ٨٠ ملیۆن سزای نەختی سزا دراوە لەم ساڵەدا ٩٨، حوکمی چالاکێکی کرێکاری لە دادگای پێداچوونەوە پشتڕاست کراوەتەوە.

تۆمەتی وەپاڵدراو


 ١_٢حاڵەت بە پڕۆپاگەندە دژی نیزام، ٢_٣حاڵەت هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران، ٣_١حاڵەت تێکدانی بیروڕای گشتیی و کۆڵبەری مەحکووم بە سزای نەختی بە تۆمەتی هەڵگرتنی شتومەکی قاچاغ تاوانبار کراون.

کوژران و برینداربوونی کۆڵبەران لە ساڵی ١٣٩٨:


سەرجەم ٢٢٧ کۆڵبەر لە ساڵی ٩٨ کوژرا و برینداربوونه. (٥٧ کوژرا و ١٧٠ بریندار)

٤ کەس لەو کۆڵبەرانە تەمەنیان لە ژێر ١٨ ساڵ بووە. (٣ کوژراو و ١کەس بریندار)

چۆنییەتی شێوازی کوشتنی کۆڵبەران

١٨٩ کۆڵبەری کوژراو و بریندار بە تەقەی هێزە نیزامییەکان، ١٤٤ کۆڵبەر کوژراو و بریندار بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی، ٩ حاڵەت گیان لەدەستدان و برینداربوونی  کۆڵبەران بەهۆی سەرمابردوویی، ٥ حاڵەت کوژراو و برینداربوونی کۆڵبەران بەهۆی تەقینەوەی مین، ٣ حاڵەت کوژراو و برینداربوونی کۆڵبەران بەهۆی بەربوونەوە بۆ ناو ڕووبار و ڕاودوونانی هێزە نیزامییەکان، ٣ حاڵەتی برینداربوونی کۆڵبەران بەهۆی لێدانی هێزە نیزامییەکان، ٢ حاڵەتی کوژران و برینداربوونی کۆڵبەران بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی تورکیە و ١ حاڵەت برینداربوونی کۆڵبەران بەهۆی ڕووداری هاتوچۆ لە کاتی کۆڵبەریدا.

گیان لە دەستدان و برینداربوونی کرێکاران لە ساڵی ١٣٩٨:

١٣٦ کرێکار لە کوردستانی ئێران لە ساڵی ٩٨، لە کاتی کارکردن بوونەتە قوربانیی ڕووداوی کار (٧٠ کرێکار گیانیان لە دەست داوە و ٦٦ کرێکاریش بریندار بوونه)

هۆکاری مردنی کرێکاران

بەربوونەوە لە بەرزایی ٢٥ حاڵەت، داڕووخانی دیوار بە سەر کرێکاران لە کاتی کار ١٢ حاڵەت، کارەباگرتوویی ٨ حاڵەت، تەقینەوەی لە کارگە ٤ حاڵەت، گازگرتوویی ٢ حاڵەت، بەربوونەوە بۆ ناو چاڵاو ٢ حاڵەت، بەربوونەوەی دەزگا بە سەر کرێکاران ١ حاڵەت، ئاگرکەوتنەوە لە کارگە ١ حاڵەت، ڕووداوی هاتوچۆ ٤ حاڵەت و ڕووداوی دیکە کە بە گشتی ١١حاڵەت.

دەقی تەواوی ئەم ڕاپۆرتە لە بەشی فارسی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، دانراوە.