فەرهەنگ وشەی گیا دەرمانییەکان بە زمانی کوردی چاپ و بڵاو کرایەوە

21:18 - 13 خەزەڵوەر 2718
ئاژانسی کوردپا: فەرهەنگی وشەی \"گیا\" دەرمانییەکان پاش ١٤ ساڵ هەوڵی بەردەوام لە شاری ماردین لە کوردستانی باکوور چاپ و بڵاو کرایەوە.

فەرهەنگی وشەی \"گیا\" دەرمانییەکان\" پاش ١٤ ساڵ هەوڵی بەردەوام و کۆکردنەوەی ناوی کوردی ٢٠ هەزار \"گیا\"ی دەرمانی لە لایەن \"ئەحمەد قاسم ئۆغڵوو\" لە شاری ماردین لە کوردستانی باکوور چاپ و بڵاو کرایەوە.

ئەم ئەندازیارە خانەنشینەی کشتوکاڵییە، لە ١٤ ساڵ پێشەوە دەستی بە کۆکردنەوەی ناوی گیا دەرمانییە کوردەییەکان کردەووە و لەو گیایانەوە دەستی پێکردووە کە لە کوردستان سەوز دەبن.

ئەحمەد قاسم ئۆغڵوو بە ئیمکانات و کەرەستەی شەخسی خۆی و بە هاوکاری چەند پڕۆفسۆرێکی زانکۆی \"دیجلە\" دەستی بە کۆکردنەوەی گیا دەرمانییە کوردییەکان کردووە.

پاش تەواو بوونی کۆکردنەوەی ناوی گیا دەرمانییەکان، ئەم فەرهەنگ وشەیە بە یارمەتی قادر یڵدرێم لە زانکۆی \"ئارتوکلو\"ی شاری ماردین چاپ کراوە.