سمیناڕی "مانگ و مانێشت" لەشاری ئیلام بەرێوە دەچێت

21:18 - 22 گەلاوێژ 2713
ئاژانسی کوردپا: سمینارێک لەژێـر ناوی \"مانگ و مانێشت\" بۆ یاد و بیر ئانینی دوو شاعیری ناوداری کوردی خەڵکی ئیلام بەڕێوە دەچێت.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئەو سمینارە کە بەمەبەستی بەرز راگرتنی یادی \"شاکە و خان مەنسوور\" دوو شاعیری کوردی خەڵکی ئیلام بەرێوەدەچێت، لە دوو بەشی جیاجیای \"مێژوو\" و \"مێژووی ئەدەبیات\"، رۆڵی \"شاکە و خان مەنسوور\" لە سەر ئەدەبیات و شێعری ناوچەی ئیلام و هەروەها قۆناخەکانی ژیانی ئەو ٢ شاعیرە کوردە تاوتوێ دەکرێت.

هەروەها لە بەشی پێکهاتەی زماندا، تەوەرەکانی لێکدانەوەی شێعرەکانی \"شاکە و خان مەنسوور\" لە روانگەی زمان ناسییەوە، ئاخێوەریی ئەو دوو شاعیرە بە زاراوە جۆراوجۆرەکانی زمانی کوردیی ئەو ٢ شاعیرە تاوتوێ دەکرێت.

\"14624.jpg\"
خان مەنسوور وشاکەدوو شاعیری کورد
ئەدیبان، شاعیران و نووسەرانی کورد دەتوانن هەتا رێکەوتی ٣٠ی مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵ بابەتی شیکاریی خۆیان لەسەر \"کەسایەتیی شاکە و خان مەنسوور، چەندی و چۆنایەتیی ئۆگریی ئەو دوو شاعیرە بە یەکتر، پەرۆشیی فەلسەفی لە شێعری شاکە و خان مەنسوور و هەروەها لێکدانەوەی رەسەنایەتیی شێعری ئەو دوو شاعیرە\"، رەوانەی بەرێوەبەرایەتیی سمیناری \"مانگ و مانێشت\" بکەن.

\"14625.jpg\"
خان مەنسوور ساڵی ١٦٩٤ لە ناوچەی \"جۆزر\" ئەیوان و لە ئێڵی \"\"کەڵوڕ\" و بەگەکانی ناوچەی ئەیوان لە سەردەمی دەسەڵاتداریەتیی نەدرشادا، چاوی بە دنیا هەڵێنا.

هەروەها شاکە ساڵی ١٨٠٧ لە گوندی \"پاقەڵا\"ی سەربە شارەدێی \"بۆڵێ\"ی ئوستانی ئیلام لە دایک بووە.

هەتا ئێستا ٦٢٠ کۆپلە لە شێعرەکانی ئەو دوو شاعیرە کوردە لەلایەن لێکۆڵەران و شاعیرانی کوردەوە کە لە شێوەی زارەکیدا مابوونەوە، کۆکراوەتەوە.

ساڵی ١٣٧٨ی هەتاوی عەلی محەممەد سۆهرابی و دواتر محەممەد عەلی قاسمی و عەلیرەزا خانی بۆ یەکەمجار ئەرکی کۆکردنەوەی بەشێکی زۆر لە شێعرەکانی ئەو دوو شاعیرە کوردەیان بە ئەستۆ گرت.