زیندانییەکی سیاسیی کورد لە زیندانی سنە لە سێدارە درا

16:12 - 11 گەلاوێژ 2717
ئاژانسی کوردپا: زیندانییەکی سیاسیی کورد خەڵکی شاری کامیاران لە زیندانی ناوەندی شاری سنە ئێعدام کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ١١ی گەلاوێژ، بەرپرسانی زیندانی ناوەندیی شاری سنە حوکمی ئێعدامی \"مورتزا ڕەحمانی\"زیندانیی سیاسی کوردیان بەڕێوەبرد.

ئەو زیندانییە سیاسیە کوردە دوو ڕۆژ پێش بۆ بەڕێوەچوونی حوکمی ئێعدامەکەی بۆ ژووری تاکەکەسی گواستراوتەوە.

مانگی ڕێبەندانی ساڵی ٩٢، دادگای ئینقلابی شاری سنە مورتزا ڕەحمانی بە تۆمەتی \"هەوڵدان دژی تەناهی نەتەوەیی لە ڕێگای ئەندامەتی لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکومەتی ئیسلامیی ئێران\" بە سێ ساڵ زیندان و سی جار ئێعدام کردن مەحکووم کردبوو.

ئەو زیندانییە سیاسیە کوردە خەڵکی گوندی \"تیلەکۆ\" سەر بە شاری کامیارانە و ساڵی ٩٠ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکومەتی ئێران دەستبەسەر کرابوو.

ئەو زیندانییە سیاسیە کوردە لە ماوەی زیندانی کردنیدا چەندین جار لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە ئازار و ئەشکەنجە دراوە.