۳۰ی ڕەزبەری ۱۴۰۵؛ سەرەڕای تێپەڕبوونی چوار ڕۆژ بەسەر دەسبەسەرکردنی سەرەڕۆیانەی «عەلی مورادیان»، هاووڵاتیی خەڵکی شاری بەدرە لە پارێزگای ئیلام، هەتا ئێستاش هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی لەبەر دەستدا نییە. ناوبراو لە کاتی دەسبەسەرکرانییەوە تا ئێستا لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر، چاوپێکەوتن و پەیوەندی تلفۆنی لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە بە کوردپای ڕاگەیاند؛ ڕۆژی دووشەممە ۲۷ی ڕەزبەری ۱۴۰۵، «عەلی مورادیان»، لاوی کورد، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئیدارەی سپای شاری بەدرەوە، بەبێ بەڵگەی یاسایی، دەسبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە. سەرەڕای تێپەڕبوونی چوار ڕۆژ بەسەر دەسبەسەرکردنیدا و بەدواداچوونی کەسوکاری، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ئەم هاووڵاتییە کوردە نییە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، هۆکاری دەسبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییە کوردە ڕوون نەبووەتەوە و هێزە ئەمنییەکانیش هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان لەمبارەیەوە نەداوە. هەروەها عەلی مورادیان لەم ماوەیەدا لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و مافی چاوپێکەوتن و پەیوەندی بە بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.





