۳۰ی ڕەزبەری ۱۴۰۵؛ حەسەن مستەفایی، هاووڵاتیی خەڵکی بانە و لە خێرخوازە خۆشناوەکانی ئەم شارە، دوای ۱۰ ڕۆژ دەسبەسەرکردنی سەرەڕۆیانە و ڕاگرتنی لە شوێنێکی نادیاردا، بە دانانی بارمتەی قورسی ٥ میلیارد تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە بە کوردپای ڕاگەیاند؛ حەسەن مستەفایی ڕۆژی پێنجشەممە ۲۳ی ڕەزبەری ۱۴۰۵، دوای ۱۰ ڕۆژ دەسبەسەرکردن، بە دانانی بارمتەی ۵ میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە. ئەم سەرچاوەیە ئەوەشی خستە ڕوو کە ناوبراو لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر، چاوپێکەوتن و پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش بووە.
حەسەن مستەفایی ڕۆژی ۱۴ی ڕەزبەری ۱۴۰۵، لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری بانە، بەبێ پێدانی بڕیاری دادگا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرابووەوە.
ناوبراو لە خێرخوازە ناسراو و کەسایەتییە جەماوەرییەکانی شاری بانە دێتە ئەژمار.





