رێوڕەسمی "شەوه شێعر"‌ی جەوان بە هۆی سەرماوە بۆ ماوەیەکی دیکە دواخرا

14:30 - 26 بەفرانبار 2712
ئاژانسی کوردپا: رێوڕەسمی \"شەوی شێعر‌ی جەوان\" کە بڕیار بوو سەرلە ئێوارێی ئەمڕۆ سێ‌شەممە لە شاری پیرانشار دەست بە کارەکانی بكات، بەهۆی سەرما و سەخڵەتییەوە بەڕێوە ناچێت.

چالاکێکی فەرهەنگی لە شاری پیرانشارەوە بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند: رێورەسمی شەوە شێعری \"جەوان\" کە بڕیار بوو سەرلە ئیوارێی ئەمڕۆ٢٦ی بەفرانبار بە هاوکاریی ئەنجومەنی ئەدەبیی \"چرا\"ی پیرانشار و بە بەشداری کۆمەڵێک لە شاعیران و ئەدیبانی ئەو شارە دەست بە کارەکانی بکات، بەهۆی سەرماوە بۆ ماوەی ١٥ رۆژی دیکە دوا خرا.

ئەو چالاکە فەرهەنگییە ئەوەشی خستەڕوو، بۆ بەڕێوبردنی ئەو شەوە شێعرە بەپێی بڕیاری \"ئیدارەی فەرهەنگ و ئێرشادی ئیسلامی\"، پێویستە سەرلەنوێ مۆڵەت وەربگرینەوە و چاوەڕوانی ئەوە دەکرێ کە ئەو ئیدارەیە لە دانی مۆڵەت خۆی ببوێرێت.

ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەش کرد، هەتا ئێستا زیاتر لە ٤٠ کەس لە شاعیران و ئەدیبانی شاری پیرانشار بەرهەمەکانیان بۆ ئەنجومەنی ئەدەبیی چرا لەو شارە ناردبوو.