دوو خۆپیشاندەر بەتەقەی هێزە سەرکوتکەرەکان لە دیواندەرە گیانیان لەدەست دا

13:21 - 29 خەزەڵوەر 2722

ڕۆژی شەممە ۲٨ی خەزڵوەری ۱۴۰۱، دوو خۆپێشاندەر بە ناوەکانی "حەبیبوڵڵا فەتحی" و "فواد سواری" کوڕی تۆفیق خەڵکی شاری دیواندەرە، لە ڕەوتی خۆپیشاندانەکاندا بە تەقەی هێزە سەرکوتکەرەکان گیانیان لەدەست دا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە سەرکوتکەرەکان بە گوللەی جەنگی تەقەیان لە خۆپیشاندەران کردووە و باری تەندروستیی چەند خۆپیشاندەرێک نالەبار، ڕاگەیەندراوە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها دەڵێت کە لە کاتی خۆپیشاندانی ڕۆژی شەممە لە دیواندەرە، زیاتر لە ٥۰ خۆپیشاندەر بەهۆی بەرکەوتنی گوللەی هێزە سەرکوتکەرەکان، بریندار کراون.

جەنازەی دوو خۆپیشاندەری گیانلەدەستداو، ڕادەستی بنەماڵەکانیان کراوەتەوە.