خوێندکارانی کورد ناوی خۆیان لە مێژووی رۆژنامەنووسیی کوردستان و ئێراندا تۆمار کرد

23:23 - 19 بانەمەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: یەکەمین وەرزنامەی ٥ زمانەی زانستی تایبەت لە زانکۆی مەدەنیی ئازەربایجان \"تەورێز\" چاپ و بڵاو کرایەوە.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، خوێندکارانی کوردی زانکۆی مەدەنیی ئازەربایجان پاش هەوڵ و ماندوو بوونی بەردەوام، توانیان یەکەمین وەرزنامەی \"کوردی، فارسی، عەرەبی، تورکی و ئینگلیزی\" بەناوی \"واژۆ\" لە سەرجەم زانکۆکانی ئێراندا چاپ و بڵاو بکەنەوە.

بەرپرسی گشتیی ئەو وەرزنامەیە لە ئەستۆی \"مەولوود خوانچە زەرد\" خەڵکی شاری بۆکان و هەروەها سەرنووسەریی ئەو وەرزنامەیە لە ئەستۆی \"هاشم زیا\" خەڵکی شاری شنۆیە.

چاپ و بڵاوبوونەوەی ئەم وەرزنامەیە بە دەسکەوتێکی مەزن بۆ خوێندکارانی کورد لە مێژووی رۆژنامەنووسیی کوردستان و ئێران دێتە ئەژمار کەلە بواری زمان و ئەدەبیاتی سەرجەم نەتەوەکانی دیکەی ئێران بەشێوەی توێژینەوەیی - زانستی و ئەکادیمیدا بە ئاکام گەیشتووە.

وەرزنامەی واژۆ لە ٣ بواری \"ئەدەبیاتی بەراوردکاری، رەخنەی ئەدەبی و زمانناسی\" بەشێوەی زانستی و توێژینەوەیی لەلایەن کۆمەڵێک مامۆستای وەک: خاتوو دوکتور حاجی‌زادە،\" و هەروەها چەندین خوێندکاری تورک، کورد، فارس، عەرەب لە قۆناغەکانی \"کارناسیی باڵا و دوکتورای داوەری\"دا چاوەدێری دەکرێت.

\"12592.jpg\"
خوێندکارانی کوردی زانکۆی مەدەنیی تەورێز ئامانجی خۆیان لە بڵاو کردنەوەی ئەو وەرزنامەیە لێک‌نزیکبوونەوە، پێکەوە سازانی نەتەوە جیاجیاکانی ئێران لە چوارچێوەی ئەدەبیات و فەرهەنگدا راگەیاندووە.

ئەو خوێندکارانە لەسەر ئەو باوەڕەن کە باشترین رێگەی لێک‌نزیکبوونەوە و پێکهێنانی یەکییەتی نێوان نەتەوەکانی ئێران لە فەرهەنگ و ئەدەبیات و دۆزینەوەی خاڵەهاوبەشە فەرهەنگییەکاندا بەدی دێت.

\"هاشم زیا\" بۆ هەرچی زیاتر پڕ نێوەرۆک بوونی وەرزنامەی زانستیی \"واژۆ\" داوای لە سەرجەم مامۆستایان و توێژەرانی زمان کردووە، هاوکاریی بکەن.