حەفتەنامەی "دیار کهن" کتێبێک لەسەر شێعری کوردی دەردەکات

19:51 - 19 گەلاوێژ 2713
ئاژانسی کوردپا: حەفتەنامەی \"دیاری کۆهەن\" لە درێژەی چالاکییە فەرهەنگییەکانیدا کتێبێکی تایبەت بە شێعری هاوچەرخی کوردی دەردەکات.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، بەڕێوەبەرانی دووحەفتەنامەی دووزمانەی \"دیاری کۆهەن\" لە ئوستانی کوردستان لە چوارچێوەی هەوڵێکی فەرهەنگیدا بە هاوکاریی شاعیران و ئەدیبانی کورد کتێبێکی تایبەت بە شێعری هاوچەرخی کوردی دەردەکەن.

بەرێوەبەرانبی حەفتەنامەی دیاری کۆهەن داوا لە سەرجەم ئەدیبان و شاعیرانی کورد دەکەن هەتا رێکەوتی ١٠ی مانگی خەرمانانی ئەمساڵ بەرهەمەکانی خۆیانیان بۆ ئیمەیلی [email protected] بەرێ بکەن.

دوو حەفتەنامەی دیاری کۆهەن ساڵی ١٣٨٩ لە شاری سنە بە دوو زمانی کوردی و فارسی دەستی بە پەخش کرد.

هەفتەنامەی دیار کهن مانگی خەزەڵوەری ساڵی ١٣٩١ لە وتارێکدا لە ژێر ناوی \"وداع با مطبوعات\" باسی لە کۆسپەکانی سەر رێی رۆژنامەنووسی لە کوردستان کردبوو، هاوکات نووسیبووی کە بەهۆی فشاری ماڵییەوە بەرەوڕووی داخران دەبێتەوە.
\"14515.jpg\"