بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانیی زمانی زگماکی لە بۆکان

12:52 - 4 رەشەمه 2718
ئاژانسی کوردپا: ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان ڕێوڕەسمێکی تایبەت بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی زمانی زگماکی و بەرز ڕاگرتنی یادی مامۆستا هەژار لە شاری بۆکان بەڕێوە برد.

ڕۆژی پێنجشەممە ۲ی ڕەشەمە، لە ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان، ڕێوڕەسمێک بۆ پیرۆزی ڕۆژی جیهانیی زمانی زگماکی و بۆ یادی مامۆستا هەژار گیرا.

لەو ڕێوڕەسمەدا کە بە بەشداری مامۆستایان و لایەنگرانی زمان و ئەدەبی کوردی بەڕێوە چوو، گرینگی خوێندن و نووسین بە زمانی زگماکی و پێویستی بایەخدان بە زمانی کوردی و ئەرک و خزمەتەکانی ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان خرا بەر باس و وتووێژ.

لەو ڕێوڕەسمەدا مامۆستایان:

۱. ئەمیر پیادە (بەرپرسی گشتی ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان)
۲. ئەنوەر پیادە (بەرپرسی ڕێکخراوی میساقی عیداڵەتی زاگڕۆس)
۳. محەممەد حوسەینپوور (ڕێزان)
٤. خالید عەسگەری (تەزوو)
۵. دوکتور ئەمیر عەبباسی
٦. عەلی فرووتەن (حەیرانبێژ)
۷. سەعدوڵڵا مەجیدی
٨. ناسر کەریمی
۹. حسەین شێربەگی
۱۰. نوسرەت سوارە
۱۱. پێژمان شەریعەتی

هەر کام بە نۆبەی خۆیان وتاریان پێشکەش کرد و لەسەر گرینگیی زمانی زگماکی قسەیان کرد.