بەڕێوەچوونی چالاکیی ژینگەپارێزی لە شاری بۆکان + وێنــە

15:59 - 22 گەلاوێژ 2713
ئاژانسی کوردپا: کۆمەڵێک لە چالاکانی ژینگەپارێز و لاوانی شاری بۆکان، سروشت و ژینگەی دەوروبەری ئەو شارەیان لە پاشماوەی گەشتیاران داماڵی.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە رۆژانی رابردوودا ٧٢ کەس لە چالاکانی ژینگەپارێز و زیاتر له ١٥٠ لاوی شاری بوکان، پارکی جەنگەڵیی \"کێوەڕەش\"ی ئەو شارەیان خاوێن کردەوە.

لەم چالاکییە خۆڕسکەدا، \"جادەی کۆستە\"ش لە لایەن ژینگەپارێزانی شاری بۆکانەوە خاوێن کراوەتەوەو هاوکات چەندین کەس لە رێبوارانیش یارمەتیی ئەو چالاکانەیان داوە.

چالاکانی ژینگەپارێزی شاری بۆکان وێڕای خاوێن‌کردنەوەی ئەو شوێنانە کۆمەڵێک وێنە و پووستێری پێوەندیدار به ژینگه و ژینگەپارێزییان لە ناو هاوڵاتییاندا بڵاو کردووەتەوە.

لەلایەکی دیکەوە لە کۆتایی مانگی رەشەممەی سالی رابردوودا ئیدارەی ژینگەپاریزیی شاری بۆکان بە بەشداریی منداڵانی باخچەی ساوایانی ئەو شارە، نزیک بە ١٠٠٠ بن نەمامیان لە چیای \"کێوەڕەش\" و \"بەری میراوا\" چاند.

هەروەها لەماوەی ئەمساڵدا چەندین چالاکیی هاوشێوە لە شارەکانی مەهاباد، سەردەشت، مەریوان، کەنگاوەر و ئابدانان لەلایەن ژینگەپارێزانی کوردەوە بەڕێوە چووە.
\"14628.jpg\"

\"14632.jpg\"

\"14638.jpg\"

\"14639.jpg\"

\"14637.jpg\"

\"14636.jpg\"

\"14633.jpg\"

\"14634.jpg\"

\"14635.jpg\"