بەنداوی داریان پێكهاتەی مێژوویی هەجیج دەخاتە مەترسییەوە
19:26 - 25 بەفرانبار 2711
كوردپا: بە پێچەوانەی ئیدیعای لێپرسراوانی میراس فەرهەنگی و گەشتیاریی پارێزگای كرماشان، هاووڵاتییانی گوندی هەجیج لە ئەنجامی تەواو بوونی بەنداوی داریان نیگەرانن.
گوندی هەجیج كە لە 25 كیلۆمیتریی شارستانی پاوە هەڵكەوتووە و خاوەنی باخ و باخات و پێكهاتەیەكی مێژویی زۆر سەرنجڕاكێشە، بەڵام لە ئەگەری وەگەڕ كەوتنی بەنداوی داریان ئەو پێكهاتەیە دەكەوێتە مەترسییەوە.
جێگری میراس فەرهەنگی و سەنایع دەستی پارێزگای كرماشان بە هەواڵدەریی \"ئیسنا\"ی راگەیاندووە، ئەگەرچی بە تەواو بوونی پڕۆژەی بەنداوی داریان بەشێك لە رەز و باخ و هەروەها ژمارەیەك بینا دەچنە ژێر ئاوەوە، بەڵام هیچ مەترسییەكی بۆ سەر پێكهاتەی مێژووی هەجیج نیە.
لە پەرچەكردار بەم لێدوانانەی لێپرسراوانی حكوومەتی، یەكێك لە دانیشتوانی هەجیج ئاشكرای كردووە، لەلایەن بەرپرسانی بەنداوی داریانەوە بە لەسەدا 70ی دانیشتوانی ئەو گوندە راگەیەندراوە كە خانووەكانیان چۆڵ بكەن.
بەپێی لێدوانی كارناسانی ئەو بوارە، لە ئەگەری تەواو كردن و چوونە قۆناغی جێبەجێكردنی ئەو بەنداوەوە جگەلە لەناو بردنی پێكهاتەی مێژووی گوندی هەجیج، دەبێتە هۆی پێكهاتنی كەش و هەوایەكی شێدار و نماوی لە ناوچەكەدا.