بەشداریی قوتابییەکی بلیمەتی خەڵکی ئابدانان لە ئولپیادی قوتابیانی ئێران + وێنـە

22:49 - 26 جۆزەردان 2713
ئاژانسی کوردپا: قوتابییەکی کوردی خەڵکی ئابدانان وەک قوتابیی \"بلیمەت\" توانی لە ئۆلەمپیادی قوتابیانی سەرتاسەریی وڵاتی ئێراندا بەشدار بێت.

ماڵپەڕی \"ئابدانان نیوز\" لە هەواڵێکدا بڵاوی کردەوە، \"ئەمیر رەزا غوڵامی\" بیرتیژ و بلیمەتی قوتابیی قۆناخی ناوەندی خەڵکی شاری ئابدانان توانی لە ئۆلەمپیادی قوتابیانی سەرتاسەریی ئێراندا بەشدار بێت.

\"13305.jpg\"
ئابدانان نیوز
هەروەها ئەو قوتابییە کوردە توانییویەتی لە تاقیکردنەوەکانی قوتابخانەی تایبەت بە قوتابیە بلیمەتەکانی ئێراندا بەشداری بکات.

ئولەمپیادی قوتابیان هەموو ساڵێک لە ژێر چاوەدێریی وەزارەتی پەروەردەی وڵاتی ئێراند ابەڕێوە دەچێت، قوتابیانی سەرکەوتوو لەلایەن باشگای زانستیی سەر بە وەزارەتی پەروەردەوە رەوانەی ئۆلمپیادە جیهانییەکان دەکرێن.

هەروەها رێکەوتی ٣٠ی بانەمەڕی ئەمساڵ \"رەستگار حوسێنی\" خەڵکی شآری روانسەر و خوێندکاری دوکتورای فیزیۆلۆژیی وەرزشیی زانکۆی گیلان کە وەک خوێندکاری نموونەی ساڵی ١٣٩١ لە ئاستی ئێراندا هەڵبژێردرابوو، وەک لاوی نموونەی نێو سەرجەم زانکۆکانی ئێران دەستنیشان کرا.