بەرێوەچوونی کۆنسێرتی مۆسیقا بۆ منداڵانی نوقسان لە کوردستان + وێنـــە

20:46 - 21 گەلاوێژ 2713
ئاژانسی کوردپا: بەمەبەستی برەودان بە \"هونەر و مۆسیقای منداڵان\" و هەروەها گەیاندنی یارمەتی بە منداڵانی نوقسان، بۆ ماوەی ٣ رۆژ کۆنسێرتێکی تایبەت لە شارەکانی سنەو مەهاباد بەرێوە چوو.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، هونەرمەندی کورد \"یەدوڵڵا نەسیری(دیلان)\" بە هاوکاریی کۆرسی منداڵان کۆنسێرتێکی مۆسیقای \"کوردی و فارسی\"ـی بەڕێوە برد.

ئەو کۆنسێرتە لە رۆژانی یەکشەممە، دووشەممە و سێ‌شەممەی ئەم حەفتەیەدا بە دروشمی \"دنیایەک تەژی لە خۆشی و شادی بۆ منداڵان\" لە ماڵی کورد لەشاری سنە بەرێوەچوو.

دەگوترێت زۆربەی بەشدارانی ئەو کۆنسێرتە، ئەو کەسانە بوون کە لەلای هونەرمەند \"دیلان نەسیری\" فێری مۆسیقا و ژەنینی ئامێرەکانی مۆسیقا بووبوون.

دیلان نەسیری ساڵی ١٣٦٥ لە شاری سنە لە دایک بووە و لەلای \"سەعدوڵڵا نەسیری\" فێری مۆسیقای کوردی بووە و لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا چەندین کۆڕ و کۆنسێرتی مۆسیقایی بەرێوە بردوو

ناوبراو هەنووکە یەکێک لە ئەندامانی گروپی مۆسیقای \"ژوانا\"ی کوردستانە.
لەلایەکی دیکەوە بۆ یەکەم جار کۆنسێرتێکی سەرشەقام بەمەبەستی یارمەتی گەیاندن بە منداڵانی نوقسان لەشاری مەهاباد بەڕێوە چوو.

گروپی مۆسیقای \"ژینۆ\" لە رۆژی ١٧ی مانگی گەلاوێژەوە بۆ ماوەی ٣ شەو لە \"باخی شایگان، پارکی مامۆستا مەجدی و پارکی فەرهەنگییان\" شاری مەهاباد کۆنسێرتێکی بەڕێوە برد.
سەرپرستیی گروپی مۆسیقای ژینۆ لە ئەستۆی \"ناسر قادرپوور\" بووە.
\"14582.jpg\"

\"14578.jpg\"

\"14584.jpg\"

\"14581.jpg\"

\"14583.jpg\"

\"14580.jpg\"

\"14579.jpg\"

\"14576.jpg\"

\"14577.jpg\"

\"14574.jpg\"

\"14573.jpg\"

\"14572.jpg\"

\"14571.jpg\"

\"14570.jpg\"