بەرهەمی سینەماكارێكی كورد لە فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتیی ئیتالیا پیشان دەدرێت

21:42 - 30 گەلاوێژ 2712
ئاژانسی كوردپا: كورتە فیلمی كوردی \"ساتی بێدەنگیی سێبەرەكان\" لە دەرهێنانی عوسمان محەممەدی بۆ بەشداری لە پازدەیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی مەزهەبی ئەمڕ لە ئیتالیا هەڵبژێردراوە.

بەپێی هەواڵی \"ناوەندی خەبەریی كورتە فیلم\"، كورتە فیلمی ساتی بێدەنگیی سێبەرەكان لە ساڵی 1391دا نۆیەمین بەرهەمی \"ئەنجومەنی سینەمای لاوی ئێران ـ نووسینگەی سنە\"یە كە لە فێستێڤاڵە نێودەوڵەتییەكاندا بەشداری دەكات.

پازدەیەمن خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی مەزهەبی ئەمڕۆ كە بڕیارە لە رێكەوتی 21ی رەزبەرەوە هەتا 3ی خەزەڵوەری ئەمساڵا لە وڵاتی ئیتالیا بەڕێوە بچێت، تێیدا كورتە فیلمی \"ساتی بێدەنگیی سێبەرەكان\" لە دەرهێنانی عوسمان محەممەدی هونەرمەندی لاوی سینەماكاری كورد پیشان دەدرێت.

لە سەرەتای ساڵی 1391ەوە هونەرمەندانی سینماكاری كورد لە رێگای \"ئەنجومەنی سینمای لاوی ئێران ـ نووسینگەی سنە\"وە لە فێستێڤاڵە نێودەوڵەتییەكانی وەك: \"ئیسماعیلیەی میسر، ریوری ئیتالیا، سائۆلۆپائۆلۆی بێرزیل، سێئوولی كورە، فێستیڤاڵی كورتە فیلم و وێنەی كورەی باشوور، یەكەم و دوایین فێستیڤتاڵی فیلمی ئەزموونیی ئوستورالیا و \"فێستیڤاڵی ئەسیان سینە فن\"ی دێهلی نەو بەشدارییان كردووە و كۆمەڵێك خەڵاتیان بەدەستهێناوە.