بڵاڤۆكە ناوچەییەكانی پارێزگای كرماشان یەك لە دوای یهک دادەخرێن
21:48 - 9 گەلاوێژ 2712
ئاژانسی كوردپا: بڵاڤۆكەكانی پارێزگای كرماشان بەهۆی كێشەی بەربڵاوی ماڵیەوە یەك لە دوای یەك دادەخرێن.
سەرچاوە ناوچەییەكانی كرماشان بڵاویان كردەوە، زۆربەی بڵاڤۆكە فەرهەنگییەكان بەهۆی كێشەی ماڵی و چوونەسەری نرخی كاغەز و چاپ ناتوانن درێژە بە چالاكییەكانیان بدەن.
سەرچاوەكە ئاشكراشی كرد لە حاڵی حازردا نزیك بە 25 بڵاڤۆك لە پارێزگای مۆڵەتی چالاكییان هەیە، بەڵام تەنیا چەند بڵاڤۆكێك بە شێوەی فەرمی و بەردەوام چاپ و بڵاو دەكرێنەوە.
هەر لەو پێوەندییەدا دوو حەفتە نامەی \"نقد حال\" و \"ئاوای كرماشان\" لە دوایین ژمارەی خۆیاندا رایانگەیاندووە كە چیدیكە توانای بڵاوكردنەوەی ژمارەكانی داهاتوویان نیە.
رۆژنامەنووسانی پارێزگای كرماشان لەو باوەڕە دان داخرانی ئەو بڵاڤۆكانە بەهۆی كێشەی ماڵییەوە لە كاتێك دایە كەلە دوایین سەردانی رێبەری حكوومەتی ئێران لە پاییزی ساڵی 1390 بۆ ئەو پارێزگایە بوودجەیەكی زۆر بۆ بەشی فەرهەنگ و هونەری ئەو پارێزگایە تەرخان كرا.
لە حاڵێكدا كە پارێزگای كرماشان پارێزگایەكی كوردنشینی ئێرانە و دانیشتوانەكەی بە چەندین زاراوەی شیرینی كوردی دەپەیڤن، بەڵام هیچ گۆڤار، حەفتەنامە و رۆژنامەیەكی كوردیی تێدا چاپ و بڵاو نابێتەوە و بە وتەی چالاكی فەرهەنگی و رۆژنامەنووس لە كرماشان \"راستەوخۆ زمانی كوردی پەراوێز خراوە و لە كۆی 25 بڵاڤۆك تەنیا دوو لاپەڕە بۆ زمانی كوردی تەرخان كراوە كە ئەویش تەنیا بابەتی شێعر و ئەدەبی تێدا بڵاو دەكرێتەوە كە ئەم كارە پێچەوانەی دروشم و پڕوپاگەندەكانی حكوومەتە لە كرماشان\".