بڵاوگەی "زانا" لە ئیلام چوار كتێبی تازە بڵاو دەكاتەوە
21:07 - 15 گەلاوێژ 2712
ئاژانسی كوردپا: بەپێی هەواڵی وێبلاگی بەرپرسی بڵاوگەی \"زانا\" لە ئیلام ئەو بڵاوگەیە بەمزوانە چوار بەرگ كتێبی كوردی و كتێبێكی فارسیی تازە لە بوارەکانی شیعر، چیرۆک و رەخنەی ئەدەبیدا چاپ و بڵاو دەكاتەوە.
زاهێر سارایی نووسەر و توێژەر و خاوەنی بڵاوگەی زانا رایگەیاندووە، لە داهاتوویەكی نزیكدا ئەم چوار بەهەمە كە بریتین لە \"دار ئاسۆ\" لە نووسینی عەلیشا حەیدەری، \"شەوگار زمسان\" لە نووسینی رەزا ئابی، \"كووڵای تەنیایی\" لە نووسینی محەممەدرەزا رەشیدی و \"بەراوردی وشە كوردییەكانی ئیلام\" لە نووسینی عەلیڕەزا ئەسەدی لە بڵاوڤەی زانا چاپ و بڵاو دەبنەوە.
ناوبراو ئەوشەی ئاشكرا كردووە كە هێندێ لەم كتێبانە كارەكانیان گەیشتۆتە كۆتایی و قۆناغی چاپ و هێندێكشیان لە حاڵی پێداچوونەوە و هەڵە چنی دان و بەزوانە دەخرێنە كتێبخانەی كوردییەوە.
بڵاوگەی زانا بە سەرپەرستیی نووسەر و توێژەری زمان و فەرهەنگی كوردیی ئیلام زاهیر سارایی نزیك بە دوو ساڵە دامەزراوە لەو ماوەیەدا كۆمەڵێك كتێب و بەرهەمی بەنرخی لە ژانرەكانی شێعر و چیرۆكی كوردی (كەلهوڕی) و فارسی، ئەدەبی زارەكی، توێژینەوەی ئەدەبی و فەرهەنگی چاپ و بڵاو كردۆتەوە و خزمەتێكی زۆری بە بووژانەوەی زمان و ئەدەبی كوردی لە ئیلام و كرماشان كردووە.