ئامادەكاری بۆ بەڕێوە چوونی رێوڕەسمی "جێژنی پیر" لە هەورامان
21:03 - 6 رێبەندان 2711
كوردپا: ئیدارەی گشتیی میراس فەرهەنگی، پیشە دەستی و گەشتیارییەكانی پارێزگای كوردستان رایگەیاندووە، كە خەڵكی بەخشی \"هەورامان تەخت\" و دەورووبەری خۆیان بۆ بەڕێوە بردنی جێژنی ئایینی - كەونارایی پیرشالیار ئامادە دەكەن كە بڕیارە رۆژانی 11 و 12 رێبەندان بەڕێوە بچێت.
ئەمیر ئیلاهی بە ئاماژە بە رێوڕسمی جێژنی مەعنەویی پیرشالیار كە هەر ساڵە 45 رۆژ پاش دەسپێكی زستان لە هەورامان تەخت بەڕێوە دەچێت، وتی: بە مەبەستی هەرچی باشتر بەڕێوە چوونی ئەو رێوڕسمە ئیدارە پێوەندیدارەكان پێكەوە هاوكاری دەكەن و لە پەراوێزی رێوڕسمی ئەمساڵدا پیشانگای بەرهەمە دەستی، پیشەیی و نەریتییەكانی ناوچەی هەورامان بۆ بینینی میوانەكان دەكرێتەوە.
یەكێكی تر لە كار و چالاكییەكانی ئۆرگانە پێوەندیدارەكان و خەڵكی هۆگر بە ساڵڕۆژی زەماوەندی پیرشالیار، چاپی برۆشۆر، پۆستێر و كارتی پۆستال، ژوور و شوێن گرتن لە هۆتیل و ماڵە كرێیەكان بۆ میوانەكان، بڵاو كردنەوەی زانیاری لەباری چۆنیەتیی بەڕێوە چوونی رێوڕسمەكە لەسەر ئینتێرنێت و خزمەتگوزارییە گشتییەكانە.
رێوڕسمی جێژنی زەماوەندی پیرشالیار هەر ساڵە لە دوایین شەوی سێشەممەی نیوەی مانگی رێبەندان و بە ئامادە بوونی خەڵكی ناوچە، گەشتیارانی ناوخۆ و بیانی لە بەخشی \"هەورامان تەخت\"ی سەر بە شاری سەوڵاوا لە پارێزگای كوردستان بەڕێوە دەچێت.
لە ماوەی ئەو سێ رۆژەدا كە ئەو رێوڕسمە بەڕێوە دەچێت، نەریت و دابە مەزهەبییەكانی \"كڵاو رۆچنە، قوربانی كردنی مەڕ و بزن، لێنانی چێشتی تشین، دەف ژەنی و سەمای عیرفانی و تەواف كردنی كەوشی چەرمیی پیر شالیار\" لەناو بەشدار بوان بەڕێوە دەچێت.
هەروەها رۆژی 15ی بانەمەڕی هەموو ساڵێك رێوڕسمێكی دیكە بەناوی \"كۆمسای\" لەسەر زیارەتگە و گڵكۆی پیرشالیار بەڕێوە دەچێت.
پیرشالیار كوڕی \"جاماسب\" یەكێك لە موغەكانی ئایینی زەردەشت بووە كە خاوەنی كەرماتی زۆر بۆ وێنە شەفا بەخشینی نەخۆشان بووە.