سنە؛ دەسبەسەرکرانی خەبات دێهدار چالاکی کرێکاری و بەندکراوی سیاسیی پێشوو

22:19 - 22 رێبەندان 2725

ڕۆژی سێشەممە ٢١ی ڕێبەندانی ١٤٠٤؛ خەبات دێهدار چالاکی کرێکاری و بەندکراوی سیاسیی پێشوو لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم چالاکە کرێکارییەیان لە شوێنی کارەکەی دەسبەسەر کردووە.

ئەم سەرچاوەیە وتیشی: هێزە ئەمنییەتییەکان هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی باوکی ئەم چالاکە کرێکارییە و دەستیان بە پشکنینی کردووە.

لە خەزەڵوەری ١٤٠٢دا، ئەم چالاکە کرێکارییە لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی سنەوە بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی نیزام" بە ١٢ مانگ بەندکرانی هەڵپەسێردراو مەحکووم کرابوو.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپڵدراوەکان دژی ئەم بەندکراوە سیاسییەی پێشوو زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.