مەهاباد؛ هێرشی شەوانە بۆ سەر ماڵی کاوە و لوقمان سالک و دەستداگرتن بەسەر جلە کوردییەکان، مۆبایل و بەڵگەکانیاندا

20:37 - 20 بانەمەڕ 2725

ڕۆژی هەینی ١٩ی بانەمەڕی ١٤٠٤، هێزە ئەمنییەتییەکان بە شەودا و بە شێوەی توندوتیژانە هێرشیان کردە سەر ماڵی کاوە و لوقمان سالک لە مەهاباد و دەستیان بەسەر هەموو جلوبەرگە کوردییەکان، بەڵگەنامە و مۆبایلەکانیاندا گرت.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا؛ کاتژمێر ٣ و نیوی شەو، هێزە ئەمنییەتییەکانی ئیتلاعات بە توندوتیژییەوە و بە شکاندنی دەرکە، هێرشیان کردە سەر ماڵی کاوە و لوقمان سالک و هەموو جلوبەرگە کوردییەکان، مۆبایل، بەڵگەنامە و کارتە بانکییەکانیان لەگەڵ خۆیان برد.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە وتی؛ هێزە ئەمنییەتییەکان ئەم دوو هاووڵاتییەیان دەسبەسەر نەکردوون.

دەستداگرتن بەسەر کەلوپەلی ئەم هاوڕێیانە بە بێ بەڵگەی دادوەری بووە.