مەهاباد؛ عەلی دانشی بۆ جارێکی دیکە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

00:15 - 20 بانەمەڕ 2725

سەرلەبەیانیی ڕۆژی هەینی ١٩ی بانەمەڕی ١٤٠٤، هاووڵاتیی کورد بە ناوی "عەلی دانشی" خەڵکی مەهاباد سەرلەنوێ بە توندوتیژییەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دەسبەرکرانی ئەم هاووڵاتییە بە بێ بەڵگەی یاسایی و بە توندوتیژییەوە بووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە کوردە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

ڕۆژی چوارشەممە ٣ی گەلاوێژی ١٤٠٣، عەلی دانشی بە دانانی بارمتەی ٢ میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ئەم شارە ئازاد کرا.

عەلی دانشی ڕۆژی سێشەممە ٢ی گەلاوێژی ١٤٠٣، پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە لە گرتنگەی ئیتلاعاتی ورمێوە بۆ بەندیخانەی مەهاباد ڕاگوێزرابوو.

سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی پووشپەڕی ١٤٠٣، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە و دەسبەسەریان کرد.