شنۆ؛ دەسبەسەرکردنی سەرەڕۆیانەی یاسر شەریفیان، ڕەشید فەقێزادە و ئومید ئیبراهیمی
23:53 - 17 بانەمەڕ 2725

سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی بانەمەڕی ١٤٠٤، سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "یاسر شەریفیان"، "ڕەشید فەقێزادە" و "ئومید ئیبراهیمی" خەڵکی شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم سێ هاووڵاتییە و دەسبەسەریان کردوون.
ئومید ئیبراهیمی پێشینەی دەسبەسەرکران و سزادرانی هەیە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم سێ هاووڵاتییە کوردە زانیارییەک دەست نەکەوتووە.
وێنە لە ڕاستەوە بۆ چەپ: یاسر شەریفیان، ڕەشید فەقێزادە و ئومید ئیبراهیمی