بانگکردن و لێپرسینەوە لە دوو چالاکی کرێکاری لە سنە
10:34 - 11 بانەمەڕ 2725

ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی بانەمەڕی ١٤٠٤، زانیار دەباغییان و پەیام فەتحی، لە چالاکانی کرێکاریی سنە بانگی ستادی خەبەریی ئیتلاعاتی ئەم شارە کران و لێپرسینەوەیان لێ کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم دوو چالاکە کرێکارییە لە پێوەندی لەگەڵ کۆبوونەوەکانی پێوەندیدار بە ڕۆژی جیهانیی کرێکار لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە لێپرسینەوەیان لێ کرا.
ئەم دوو چالاکە کرێکارییە ڕۆژی سێشەممە ٩ی بانەمەڕی ١٤٠٤، لە ڕێگەی پێوەندیی تلفۆنییەوە بانگی ستادی خەبەریی ئیتلاعاتی سنە کراون و هێزە ئەمنییەتییەکان داوایان لێ کردوون کە ڕۆژی کاتژمێر ١٠ی پێشنیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە لەم ناوەندە ئەمنییەتییە ئامادە بن.
ئەم دوو چالاکە کرێکارییە چەندین جار لەلایەن ناوەندە ئەمنییەتییەکانەوە بانگ و دەسبەسەر کراون و هەڕەشەیان لێ کراوە.