دوو کۆڵبەر بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری بانە بریندار بوون
15:47 - 8 بانەمەڕ 2725

شەوی یەکشەممە ٧ی بانەمەڕی ١٤٠٤، دوو کۆڵبەری کورد بە ناوەکانی "ئاکۆ شەریفی" تەمەن ٢٢ ساڵ و "شوانە عەلیپوور" تەمەن ٢٥ ساڵ و خەڵکی بانە، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری "هەنگەژاڵ"ی ئەم شارە بریندار بوون.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بە بێ ئاگادارکردنەوە و هۆشداریدانی پێشوو تەقەیان لەم دوو کۆڵبەرە کردووە.
ئەم دوو کۆڵبەرە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بۆ ناوەندە دەرمانییەکان ڕاگوێزراون.