بۆکان؛ دەسبەسەرکرانی ئێحسان حەمزەزادە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

ڕۆژی یەکشەممە ٣١ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، مێرمنداڵیکی کورد بە ناوی "ئێحسان حەمزەزادە" خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە ڕەوانەی کانوونی ئێسڵاح و تەربییەتی ورمێ کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم مێرمنداڵە تەمەن ١٧ ساڵەیان دەسبەسەر کردووە.
ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: ڕۆژی سێشەممە ٢ی بانەمەڕی ١٤٠٤، ئەم مێرمنداڵە کوردە پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوەکەی ڕەوانەی کانوونی ئێسڵاح و تەربییەتی ورمێ کراوە.
ئێحسان حەمزەزادە خەڵکی گوندی "قاڵوێ" و دانیشتووی "میراوا"ی بۆکان و قوتابیی پۆلی دووهەمی دواناوەندیی قوتابخانەی مێعراجە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم مێرمنداڵە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.