سزای سێدارەی ناسر بەکرزادە لەلایەن لقی ٣٩ی دیوانی باڵای وڵاتەوە ڕەت کرایەوە

٢٦ی خاکەلێوەی ١٤٠٤؛ سزای لەسێدارەدانی ناسر بەکرزادە، بەندکراوی کوردی بەندکراو لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ لە قۆناغی کۆتایی داواکاریدا لەلایەن لقی ٣٩ی دیوانی باڵای وڵاتەوە ڕەت کرایەوە.
ئەمیر ڕەئیسیان، پارێزەری بەکرزادە بە بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نووسیویەتی: "ئەم سزایە ئەمڕۆ بە من و هاوکارەکانم سیداد شێرزاد و نیهاد ئێراندووست ڕاگەیەندرا و جاوەڕێین کە بە ڕادەستکردنی دۆسییەکە بۆ لقێکی دیکە لە دادگای ئینقلابی ورمێ، پێڕاگەیشتنی هاوتەریب بکرێ."
لە خەزەڵوەری ١٤٠٣دا، ناسر بەکرزادەی تەمەن ٢٥ ساڵ لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ورمێوە بە تۆمەتی "سیخوڕی بۆ ئیسرائیل" بە لەسێدارەدران سزا درا.
کۆبوونەوەی دادگای پێڕاگەیشتن بە تۆمەتەکانی ناسر بەکرزادە لە ڕۆژی ١٢ی خەزەڵوەری ١٤٠٣دا لە دادگای ورمێ بەڕێوە چوو و بە تۆمەتی "سیخوڕی بۆ ئیسرائیل" بە لەسێدارەدران سزا درابوو.
ئەم هاووڵاتییە تەمەن ٢٥ ساڵە، لە ڕۆژی ١٨ی گەلاوێژی ١٤٠٣دا، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و پاش چەند حەفتە لێپرسینەوە بە وەرگرتنی بەڵێننامەی نووسراو بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
ئەم هاووڵاتییە کوردەی خەڵکی ورمێ، لە ڕۆژی ١٢ی بەفرانباری ١٤٠٢دا جارێکی دیکە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو و پاش چەند مانگ لێپرسینەوە لە گرتنگەی ئیتلاعاتی سپا لە پادگانی ئەلمەهدیی سپای ورمێوە بۆ بەندیخانەی ئەم شارە ڕاگوێزرابوو.