سزای سێدارەی یادگار ڕەحیم‌نژاد خەڵکی بانە لە بەندیخانەی کرمان جێبەجێ کرا

00:31 - 27 خاکەلێوه 2725

سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، سزای لەسێدارەدرانی بەندکراوێکی کورد بە ناوی "یادگار ڕەحیم‌نژاد" خەڵکی بانە لە بەندیخانەی ناوەندیی کرمان جێبەجێ کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، حوکمی لەسێدارەدانی ئەم بەندکراوە پاش ئاخرین چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی جێبەجێ کراوە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: یادگار ڕەحیم‌نژاد دوو ساڵ پێش بە تۆمەتی پێوەندیدار بە تاوانەکانی "ماددەی هۆشبەر" دەسبەسەر کرا و پاشان لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە بە لەسێدارەدران سزا درابوو.

یادگار ڕەحیم‌نژاد کوڕی محەممەد، خێزاندارە و دوو منداڵی هەیە.

تاکوو ئێستا هەواڵی لەسێدارەدانی ئەم بەندکراوە لەلایەن ناوەندە فەرمییەکان و میدیا نێوخۆییەکانی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.