ورمێ؛ نازەنین ئێلیاسی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

00:08 - 23 خاکەلێوه 2725

ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، نازەنین ئێلیاسی، هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد بە دانانی بارمتەی چوار میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ورمێ ئازاد کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، نازەنین ئێلیاسی لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری بووە.

ئەم هاووڵاتییە کوردە بە مەبەستی لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگەی ئیتلاعاتی ورمێ کرابوو و پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە بۆ بەندیخانەی ئەم شارە ڕاگوێزرابوو.

ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی سەرماوەزی ١٤٠٣، نازەنین ئێلیاسی پاش بانگکران بۆ ئیتلاعاتی مەهاباد دەسبەسەر کرا.

تاکوو ئێستا سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی نازەنین ئێلیاسی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.