موراد ئوستوار بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی نەغەدە ئازاد کرا
22:25 - 19 خاکەلێوه 2725

ڕۆژی سێشەممە ١٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "موراد ئوستوار" خەڵکی "پەسوێ"ی پیرانشار بە دانانی بارمتەی ٤ میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی هەتا کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی دادڕەسی لە بەندیخانەی نەغەدە ئازاد کرا.
ئەم هاووڵاتییە پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوەکەی لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێوە بۆ بەندیخانەی نەغەدە ڕاگوێزرابوو.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە یەکی ڕێبەندانی ١٤٠٣، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە کوردە و دەسبەسەریان کرد.
موراد ئوستوار تەمەن ٤٥ و کوڕی ساڵح، خێزاندارە و دوو منداڵی هەیە.
تاکوو ئێستا سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە کوردە زانیارییەک دەست نەکەوتووە.