ورمێ؛ ئارەزوو جەلیلزادە، مامۆستای قوتابخانە بە دانانی بارمتە ئازاد کرا
21:33 - 2 خاکەلێوه 2725

ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، ئارەزوو جەلیلزادە، مامۆستای قوتابخانەکانی سەردەشت بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی لە بەندیخانەی ورمێ ئازاد کرا.
ڕۆژی دووشەممە ١٣ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، ئارەزوو جەلیلزادە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ ڕاگوێزرا.
تاکوو ئێستا هۆکاری دەسبەسەرکرانی ئارەزوو جەلیلزادە ناڕوونە.