ئەرشەد فەرزادبەند لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ لە سێدارە درا

22:01 - 26 رەشەمه 2724

سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی "ئەرشەد فەرزادبەند" خەڵکی گوندی "ناره" سەر بە ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەم شارە جێبەجێ کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم بەندکراوە کوردە نزیکەی دوو ساڵ پێش ئێستا بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" دەسبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە بە لەسێدارەدران سزا درابوو.

تاکوو ئێستا هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەم بەندکراوە لەلایەن ناوەندە فەرمییەکان و میدیا نێوخۆییەکانی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.