کارۆ عەلیداد، چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا
17:47 - 12 رەشەمه 2724

ڕۆژی شەممە ١١ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، کارۆ عەلیداد، چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزی خەڵکی مەریوان بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە ئازاد کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم چالاکە مەدەنییە بە دانانی بارمتەی ٨٠٠ میلیۆن تمەنی لە بەندیخانەی سنە ئازاد کراوە.
ڕۆژی چوارشەممە ٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، کارۆ عەلیداد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە بە بێ بەڵگەی دادوەری لە شوێنی کارەکەی دەسبەسەر کرا و بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ ئیتلاعاتی سنە ڕاگوێزرا.
تاکوو ئێستا سەبارەت بە هۆکار و شوێنی دەسبەسەرکرانی ئەم لاوە تەمەن ٢١ ساڵە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.