بەردەوامیی دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی پووریا ئەحمەدی، برازای شادمان ئەحمەدی لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە دێولان
سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە ١٠ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی پووریا ئەحمەدی، برازای شادمان ئەحمەدی لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە دێولان، سەبارەت بە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە تەمەن ٢٦ ساڵە تاکوو ئێستا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری بووە.
ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئەحمەدی بۆ ئاگاداربوونەوە لە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو، بێ ئاکام بووە.
سەرەتاکانی ڕێبەندانی ١٤٠٣، پووریا ئەحمەدی بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
تاکوو ئێستا سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی پووریا ئەحمەدی زانیارییەک دەست نەکەوتووە.
ڕۆژی ١٧ی سەرماوەزی ١٤٠١، شادمان ئەحمەدی تەمەن ٣٣ ساڵ و خەڵکی دێولان کە لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکاندا لەم شارە ڕۆڵیکی بەرچاوی گێرابوو، پاش چەندین جار هێرشی هێزە ئەمنییەتییەکان لە ڕۆژی ١٧ی سەرماوەزی ١٤٠١ بە توندوتیژییەوە دەسبەسەر کرا و لە کۆتاییدا لە ژێر ئەشکەنجەدا کوژرا.