بەرەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە ٢١ی ڕەزبەری ١٤٠٥، لاوێک بە ناوی «کیانووش محەممەدی» تەمەن ٢٦ ساڵ و خەڵکی بۆکان، بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، کاتژمێر ٦ی بەرەبەیانی، هێزە ئەمنییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی ناوبراویان لە ماڵەکەیدا دەسبەسەر کردووە.

هەتا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکارەکانی دەسبەسەرکرانی ئەم هاووڵاتییە کوردە لەبەر دەستدا نییە و هێزە ئەمنییەکانیش هیچ ڕووناکردنەوەیەکیان لەمبارەیەوە نەداوە. هەروەها، ناوبراو هێشتا لە مافی دەستڕگەیشتن بە پارێزەر و پەیوەندی و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەشە.