حوکمی لە سێدارەدانی هاووڵاتییەکی بیجاڕی لە زیندانی قزڵحسار جێبەجێ کرا
00:04 - 11 رەشەمه 2724

سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ۹ی ڕەشەممەی ۱٤۰۳، حوکمی لە سێدارەدانی زیندانییەکی کورد بە ناوی "ئەمیر جەعفەرپەنا"، خەڵکی شاری بیجاڕ، لە زیندانی قزڵحساری کەرەج، جێبەجێ کرا.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو زیندانییە ٥ ساڵ پێش بەتۆمەتی "کوشتنی بە ئەنقەست"، دەسبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای قەزایی بە لەسێدارەدان مەحکووم کرابوو.
هەتا ئێستا هەواڵی لە سێدارەدانی ئەو زیندانییە لەلایەن ناوەندە فەرمییەکان و میدیاکانی ناوخۆیی ئێران ڕانەگەیەندراوە.