جەواد سواری برای فواد سواری لە گیانلەدەستداوانی بزوتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە دیواندەرە دەسبەسەر کرا

ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، جەواد سواری برای فواد سواری لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە دیواندەرە پاش بانگکران بۆ ئیتلاعاتی ئەم شارە دەسبەسەر کرا.
جەواد سواری لە ڕێگەی پێوەندیی تلفۆنییەوە هەڕەشەی لێ کرابوو کە لە ئەگەری ئەمادەنەبوون لە ئیتلاعاتی دیواندەرەدا دەسبەسەر دەکرێ.
لە خەزەڵوەری ١٤٠٢شدا، جەواد سواری هاوکات لەگەڵ یەکەمین ساڵوەگەڕی قەتڵی حکوومەتیی براکەی بانگی ئیتلاعاتی دیواندەرە کرابوو و هێزە ئەمنییەتییەکان هەڕەشەیان لێ کردبوو کە لە ئەگەری بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ساڵوەگەڕدا دەسبەسەر یان بێسەروشوێن دەکرێ.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی جەواد سواری زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
ڕۆژی ٢٨ی خەزەڵوەری ١٤٠١، فواد سواری خەڵکی دیواندەرە لە ڕەوتی ناڕەزایەتییە خەڵکییەکانی ئەم شارەدا بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرەکانی حکوومەت کوژرا.