یاوەر حەمیدزادە لەلایەن ئیتلاعاتی سەڵماسەوە بانگ و لێپرسینەوەی لێ کرا

19:11 - 17 رێبەندان 2724

ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، یاوەر (زوبەید) حەمیدزادە، هاووڵاتیی دانیشتووی شاری سەڵماس لەلایەن ئیتلاعاتی ئەم شارەوە بانگ و لێپرسینەوەی لێ کرا.

 بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە بۆ ماوەی چوار کاتژمێر لێپرسینەوەی لێ کراوە و لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەست بەسەر پاسپۆرتەکەیدا گیراوە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: لە ماوەی ڕابردوودا ئەمە دووهەمین جارە کە یاوەر حەمیدزادە بانگی ناوەندە ئەمنییەتییەکان لە سەلماس دەکرێ.

ئەم هاووڵاتییەکوردە خەڵکی گوندی "لیلۆس" سەر بە شاری سەڵماسە.

تاکوو ئێستا سەبارەت بە هۆکاری بانگکرانی یاوەر حەمیدزادە زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.