پیرانشار؛ بانگکردن و دۆسییەسازی دژی ٥٨ هاووڵاتی بە تۆمەتی "خۆشی و هەڵپەڕكێ و کەڵكوەرگرتن لە هێماکان"

11:52 - 13 بەفرانبار 2724

١٣ی بەفرانباری ١٤٠٣؛ لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، ٥٨ هاووڵاتیی کوردی خەڵکی پیرانشار دوابەدوای دەربڕینی خۆشی و هەڵپەڕکێ لە ڕێوڕەسمی شاییەکدا بە بڕیاری "موجتەبا مەحموودی" دادستانی پیرانشار، بانگی یەکێک لە لقەکانی لێپرسینەوەی دادگای پیرانشار کراون و دۆسییەیان بۆ کراوەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا و بەپێی بەڵگەکان کە بە دەستی کوردپا گەیشتوون؛ ئەم ٥٨ هاووڵاتییە بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی نیزام (هەڵپەڕکێ و خۆشی و کەڵکوەرگرتن لە هێماکان)" لە شاییەکدا و بڵاوبوونەوەی بەربڵاوی ڤیدیۆکانیان لە سۆشیاڵ میدیا بانگی یەکێک لە لقەکانی لێپرسینەوەی دادگای ئینقلابی پیرانشار کراون و بڕیارە لە ڕۆژانی داهاتوودا لە دادگا تۆمەتەکانیان بۆ ڕوون بکرێتەوە.

شوناسی ئەم ٥٨ هاووڵاتییە بۆ کوردپا ڕوون بووەتەوە و لە خوارەوە ئاماژەی پێ دەکرێت. پێویستە بوترێت کە ئەندامانی بنەماڵەی دوو کەس لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە پیرانشار کۆمار دەرئوفتادە و ئەمیر فراسەتی شاد لە نێو ئەو کەسانەدان کە بانگ کراون.

شوناسی ئەو ٥٨ هاووڵاتییەی کە لە پیرانشار بانگ کراون؛

١ـ عەبدوڵڵا شارەبان

٢ـ ئەنوەر تارە

٣ـ چیا قاسمی

٤ـ ئیسماعیل محەممەدی ئەرشەد

٥ـ دیار محەممەدی

٦ـ جەماڵ محەممەدی

٧ـ شێخ محەممەد ماملێ

٨ـ بەهمەن چەشتە

٩ـ ئەبووبەکر حەسەنی نژادی

١٠ـ ئومید محەممەدی

١١ـ حوسێن خەدیرپوور

١٢ـ ڕەسووڵ پیرۆتی

١٣ـ مەنسوور قادرزادە

١٤ـ یووسف محەممەد ئەمینی کانی سەیران

١٥ـ حەسەن ئیسماعیلی

١٦ـ موبین پاس

١٧ـ ئیبراهیم ئیسماعیلی

١٨ـ زانیار خزری

١٩ـ عەزیزی خزری

٢٠ـ بەدیع ئەحمەدزادە

٢١ـ محەممەد شەریف ئەمینی کانی سەیران

٢٢ـ محەممەد دەرئوفتادە

٢٣ـ حەسەن دەرئوفتادە

٢٤ـ عەلی دانشی

٢٥ـ دیاکۆ محەممەدی

٢٦ـ عەبدولڕەحمان سوارە

٢٧ـ محەممەد داوەری

٢٨ـ ئەحمەد عەبدوڵڵازادە

٢٩ـ حەمزە زیباکەلام

٣٠ـ شەریف یووسفی

٣١ـ ئومید چاوباز

٣٢ـ مێهران کەریمی

٣٣ـ ڕەحیم عەزیزی خلخانە

٣٤ـ ئەبووبەکر ئیراندووست

٣٥ـ محەممەد ڕەستگار

٣٦ـ سەید ئەمیر قوڕەیشی

٣٧ـ ئەمیر ڕەسووڵییان پوور دێشەمس

٣٨ـ جەعفەر عەزیزی

٣٩ـ عەبدولسەلام ئەمینی

٤٠ـ ڕەحیم زەهرا

٤١ـ ئیبراهیم مەردانی

٤٢ـ عومەر یووسفی

٤٣ـ سەیدمحەممەد ساڵحی

٤٤ـ موراد ڕەسووڵ سەید ڕەسووڵی

٤٥ـ حەسەن فەراسەتی شاد

٤٦ـ تەبیب مودەڕسی

٤٧ـ عادڵ دانشی

٤٨ـ بایزید خزری

٤٩ـ حەسەن ڕەسووڵزادە

٥٠ـ کەماڵ کاکاڕەش

٥١ـ خالید ئەحمەدزادە

٥٢ـ کامیار خزری

٥٣ـ ئارمان ڕەحمانیپوور

٥٤ـ حەسەن چەمەنی

٥٥ـ محەممەد ڕەسووڵپوور

٥٦ـ سدیق کەریمی

٥٧ـ ئەلیاس محەممەدی

٥٨ـ میکائیل ئەحمەدزادە