شنۆ؛ دەسبەسەرکرانی ئەمیر جان گوڵی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە
11:39 - 13 بەفرانبار 2724
ڕۆژی دووشەممە ١٠ی بەفرانباری ١٤٠٣، ئەمیر جان گوڵی، هاووڵاتیی خەڵكی شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ ڕاگوێزرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە کوردە و دەسبەسەریان کردووە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە،، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەمیر جان گوڵی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.