۲۶ی ڕەزبەری ۱۴۰۵؛ سەرەڕای تێپەڕبوونی ۱۹ ڕۆژ بەسەر دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانە و توندوتیژانەی «شەریف ئاشناب»، لاوی کوردی خەڵکی مەڵکشایی لە پارێزگای ئیلام، ناوبراو دوای گواستنەوە بۆ شوێنێکی نادیار و لێپرسینەوە، لەم دواییانەدا بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام گواستراوەتەوە و هێشتا بە بێسەروشوێنی و بێبەشبوون لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر ڕادەگیرێت.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە بە کوردپای وت: «شەریف ئاشناب»، لاوی خەڵکی مەڵکشایی، ڕۆژی چوارشەممە ۸ی ڕەزبەری ۱۴۰۵، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە و بەبێ بەڵگەی یاسایی، لەگەڵ لێدان و توندوتیژی دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە. ناوبراو دوای چەند ڕۆژ لێپرسینەوە لە گرتنگەیەکی نادیاردا، بۆ زیندانی ناوەندیی ئیلام گواستراوەتەوە و ئێستا بە بێسەروشوێنی لەم زیندانەدا دەژی. ناوبراو لە ماوەی دەسبەسەربوون و لێپرسینەوەدا لە مافی دیدار و پەیوەندی بە بنەماڵەکەیەوە بێبەش بووە و تا ئێستاش دەستی بە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر ڕانەگەیشتووە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، لە هۆکارەکانی دەسبەسەرکرانی ئەم هاوڵاتییە کوردە هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە و هێزە ئەمنییەکان لەمبارهیەوە هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان نەداوە.





